یاسایەکی نوێی لالیگا لە یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید جێ بەجێ کرا
یاریگا –
ئاتلەتیکۆ مەدرید، لە یاریی دوێنێ شەو بەرامبەر لاس پالماس توانی شەش گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات.
17 یاریزانی ئاتلەتیکۆ بەرامبەر لاس پاڵماس دوێنێ شەو یارییان کرد. بۆ یەکەمجار لە یارییەکی فەرمیدا دیێگۆ سیمیۆنی توانی شەش یاریزان لە کورسی یەدەگەوە بنێرێتە یاریگا. ئەوەی لە یارییە دۆستانەکاندا ئاسایی بوو و لە یاری فەرمیشدا جێبەجێ کرا.
لە گێمی یەکەمدا گالاگەر و دی پاۆل جێگەی باریۆس و لینۆیان گرتەوە. ئەو گۆڕانکاریانەی کە هێڵی ناوەڕاستیان بە تەواوی گۆڕی. لە خولەکی 65دا سۆرلوس و کۆریا لەبری گریزمان و جولیان ئەلڤارێز چوونە ناو یاریگا و گۆڕانکاری لە هێڵی هێرشبردن روویدا. لە کۆتاییدا گۆڕانکاری لە هێڵی بەرگریدا کرا و ڤیتسێل و رینیلدۆ جێگەی گالان و جولیانۆیان گرتەوە.
هۆکاری شەش گۆڕانکارییە چی بوو؟
هەرکاتێک گۆڕانکارییەک بەهۆی پێکان لە مێشکەوە بکرێت، ئەوا تیپی بەرامبەر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی گۆڕانکارییەکی زیادەی دەبێت و دەرفەتێکی زیادە بۆ گۆڕانکاری وەردەگرێت.
بۆیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یاریزانێکی لاس پاڵماس بەهۆی گورزێک کە بەر سەری کەوت مێشکەوە گۆڕانکاری پێکرا، ئاتلێتیکۆ مەدریدیش هاوشێوەی رکابەرەکەیان چانسی ئەوەی هەبوو شەش گۆڕانکاری بکات، کە سیمیۆنی سوودی لێ وەرگرت. ئەمە ئەو یاسایەیە کە لەم وەرزەی لالیگادا جێبەجێ کرا.