مۆرینهۆ بە خراپی هێرش دەکاتە سەر خولی تورکی
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری فینارباهچەی تورکی گاڵتە بە خولی ئەو وڵاتە و ناوبژیوانەکانی دەکات.
شەوی رابردوو تیمەکەی مۆرینهۆ بە گۆڵێکی کۆتا چرکە لە ترابزۆن سپۆری بردەوە، لەو یارییەی دوو لێدانی سزا بۆ ترابزۆن هەژمارکرا و مۆرینهۆ پێی وابوو لێدانێکی سزای دروستیش بۆئەوان هەژمار نەکراوە.
پیاوی یارییەکە ناوبژیوانی ڤاڕ بوو، ئێمە نەماندەبینی بەڵام ئەو ناوبژیوانی نێو یاریگا بوو، ناوبژیوانی یەکەم وەک منداڵێکی بچووک بوو لەنێو یاریگا. بەناوی هەموو هاندەرانی فینارباهچەوە دەڵێم کە جارێکیتر ئەو مان ناوێت، نامانەوێت چونکە بڕیارەکانی گوماناوی بوون”.
هاوکات خۆزێ گاڵتەی بە ژمارەی بینەری خولەکە کرد و وتی
یەک کەس لە دەرەوەی تورکیا نایەوێت سەیری خولی تورکی بکات. کێ دەیەوێت سەیری خولێکی لەم جۆرە بکات لە کاتێکدا خولەکانی دیکە هەن ؟، یەک کەس لە دەرەوە سەیری ناکات. کوڕەکەم لە لەندەنە، ئەو تەنها کەسە لەوێ کە سەیر یارییەکی خولی تورکی دەکات. بەڵام من لە ئینستاگرامەکەی خۆم لێدانە سزاکەی ئەوان دادەنێمەوە و پێنج ملیۆن فۆلۆوەرم هەیە، با خەڵکی دەرەوە بڕیار بدەن ئەو لێدانە سزایە دروستە یاخود ناوبژیوان لێرە مایەی گاڵتەجاڕییە
View this post on Instagram
مۆرینهۆ لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەدا وتی
من بانگهێشتی تورکیا کرام چونکە یانەیەکی بەڕێز داوای کردم. بەڵام خولەکە نارێك و تاریک و گوماناویە!
فینارباهچە بەو بردنەوەیە لە پلەی دووهەمی خولی تورکی دێت لەدوای گاڵاتەسەرای بە جیاوازی پێنج خاڵ دوای هەشت هەفتە