ئیسپانیا

زریانە وێرانکەرەکەی ڤالێنسیا بەرێگاوەیە بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا-شاری بارسێلۆنا لەژێر مەترسی هەمان ئەو زریان و لافاوە وێرانکەرەدایە کە سەدان کەسی لە ڤالێنسیا کوشتووە.

بەرپرسانی هەرێمی کاتالۆنیا نەخشەیەکی کەش و هەوایان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا شاری بارسێلۆنا بە “زۆر مەترسیدار” نیشانکراوە. ئەوان پێیان وایە هەمان زریانی ڤالێنسیا لە بارسێلۆناش روودەدات و داوایان لە خەڵکی کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

 

لە شاری ڤالێنسیا زیاد لە 217 کەس گیانیان لەدەستداوە  وهێشتا گەڕان بەردەوامە بۆ کۆمەڵێک تەرمی دیکە. بەهۆی ئەو زریانەوە یاری ئەم هەفتەیەی ریاڵ مەدرید و ڤالێنسیا دواخرا و هەڕەشەی دواخستنی یاری دیکەش لە ئارادایە لە هەرێمی کاتالۆنیا بۆ هەفتەی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button