خوله‌کانی دیکە

مارسێلۆ بێدەنگی دەشکێنێت

راستییەکان وەک خۆر دێنە دەرەوە

Yariga App

یاریگا –

مارسێلۆ کە بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ فلۆمینێنسی هەڵوەشاندەوە، وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە گرژی و ناکۆکییەکەی لەگەڵ هاوتیمییەکان و ستافی ژووری جلگۆڕینی دایەوە.

هەڵوەشاندنەوە کتوپڕەکەی مارسێلۆ لەگەڵ یانەکەی دوای دەمەقاڵێی لەگەڵ مانو مێنێزێس لە دوایین یاری فلۆمینێنسی لە خولی بەڕازیل سەرەتا وەک سەرسوڕمانێک بوو، بەڵام ئێستا هۆکارە جیاوازەکان کە بوونە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەفسانەکە، روون بوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گڵۆبۆ سپۆرت، گفتوگۆی ئەم بەرگریکارە بەئەزموونە لەگەڵ راهێنەرەکەی بەم شێوەیە بووە:

دەمنێریتە ناو یاریگا بۆ ئەوەی سەرنجی هاندەران رابکێشی؟

بەرگریکارەکە ئەم قسەیەی کرد و راهێنەرەکە تووڕە بوو و لە گۆڕانکاری پێکردنی پەشیمان بوویەوە و دوای چەند کاتژمێرێک گرێبەستەکەی هەڵوەشایەوە.

مارسێلۆ سەرەتا لە پۆستێکدا لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ماڵئاوایی لە فلۆمینێنس کردوو و دواتر رایگەیاندووە کە “راستییەکان وەک خۆر دێنە دەرەوە”.

یاریزانە پێشووەکەی ریال مەدرید سەرەتا چەند چیرۆکێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە، سوپاس و ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی و ئەندامانی یانەکەی کرد، بەڵام دوای هەواڵەکەی گڵۆبۆ سپۆرت هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو.

مارسێلۆ لە پۆستێکی ئینستاگرام سوپاسی خێزانەکەی، سەرۆک و ستافی یانەکە، هاوڕێکانی و هاندەرانی، بۆ پاڵپشتیەکان کرد و ئەو ساتانەی بە “لەبیرنەکراو” وەسف کرد.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕانەوەی “بەهۆی پەیوەندییەکی سۆزداری بۆ یانەکە بووە” و جەختیشیکردووەتەوە کە “ماوەیەکی نایابی” لە یانەکەدا بەسەر بردووە.

بەڵام مارسێلۆ نەیتوانی لە ئاست ئەو دەنگۆیانە بێدەنگ بێت. دەنگۆی وەک ئەوەی کە هەلشووکەوتێکی تووندی لەگەڵ ستافی یانەکە و کرێکارانی کەمپی فلۆمینێنس هەبووە و تەنانەت گرژی لەگەڵ هاوڕێکانیدا هەبووە. دەگوترێت مارسێلۆ بە لەخۆبایی لەگەڵ هاوڕێکانیدا هەلسووکەوتی کردووە و هەمووان لە یانەکەدا لە دوای وازهێنانی دڵخۆشن.

ئەو دەنگۆیانەی ئەفسانە بەڕازیلیەکەی ناچار کرد کاردانەوەی هەبێت و نووسیویەتی دواجار راستییەکان ئاشکرا دەبن.

مارسێلۆ لە ریزەکانی لاوانی فلۆمینێنسەوە دەستی پێکرد، دوو ساڵ لەمەوبەر دوای ماوەیەکی زۆر لە ریال مەدرید گەڕایەوە بۆ یانەی فلۆمینێنس. لە فلۆمینێنس نازناوی خولی بەڕازیلی و جامی لیبرتادۆرێسی بەدەستهێنا، هەروەها لە ساڵی 2024 جامی سوپەری بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button