سەیرترین کارتی سوور لە مێژووی تۆپی پێی سویسرادا
یاریگا –
لە کاتی یاری نێوان زیوریخ و یۆنگ بۆیزی سویسرا، یەکێک لە سەیرترین کارتە سوورەکان لە مێژووی تۆپی پێدا درایە هێرشبەرەکەی یۆنگ بۆیز.
سەیرترین رووداو لە خولەکی 78ـی یارییەکەدا روویدا. کە جۆیل مۆنتیرۆ، هێرشبەری یۆنگ بۆیز، بەهۆی ئەوەی لە بڕیارێکی ناوبژیوان کە لێدانی سزای بۆ هەژمار نەکرد، لاپچینەکەی لە پێی داکەند و بەبێ ئامانج فڕێیدایە ناوەڕاستی یاریگا.
لە بەختی خراپی مۆنتیرۆ، لاپچینەکەی بەر بەرگریکاری زیوریخ کەوت کە بەهۆی پێکانەوە لەسەر زەوی کەوتبوو، بۆیە ناوبژیوان هێرشبەرەکەی یۆنگ بۆیزی بە کارتێکی سوور کردە دەرەوەی یاریگا.
Peak Swiss football things. YB’s Joël Monteiro is denied a penalty by the referee and angrily throws one of his boots towards FCZ’s Mirlind Kryeziu in frustration.
He is quickly sent off for his actions. 🤦
📹 YBTV (YouTube) pic.twitter.com/dvzbz3P71B
— Craig King – 𝗙𝗼𝗼𝘁𝗯𝗮𝗹𝗹𝗦𝘄𝗶𝘀𝘀EN (@FootballSwissEN) November 3, 2024
بەرگریکارەکەی زیوریخ کە لاپچینەکەی بەرکەوتبوو، دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:
ناتوانم زۆر لەسەر ئەو دیمەنە قسە بکەم، چونکە نەمبینی چی روویداوە. لەسەر زەوی بووم کە لەناکاو هەستم کرد شتێکی بەر شانم کەوت. پاشان سەیری خوارەوەم کرد و لاپچینەکەم بینی. ئەمە کارێکی جوان نەبوو، هەرچەندە مۆنتیرۆ داوای لێبوردنی لێکردم، بەڵام کارێکی جوان نەبوو.
یارییەکەی نێوان یۆنگ بۆیز و زیوریخ لە هەفتەی 13ی خولی سوپەری سویسریەوە بەڕێوە چوو و یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.