ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کارەساتی لافاوه‌كه‌ی ڤاڵێنسا باری دەروونی یاریزانێكی بارسا تێكده‌دات و هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حكومه‌ت

Yariga App

یاریگا –

ئیسپانیا بەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 200 کەس لە کارەساتی لافاوەکەی ڤالێنسیا لە دۆخێکی ماتەمینیدایە و یەکێک لەو کەسانەی لە رووی دەروونییەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە ئه‌ستێره‌یه‌كی  بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیایه‌.

فێران تۆرێس دڵتەنگی خۆی بەرامبەر بەو لافاو و كاره‌ساته‌ی لە زێدی خۆی روویداوه‌ دەربڕی ، بەو پێیەی لە شاری ڤالێنسیا لەدایک بووە، هه‌ر له‌وێش لە تیپی لاوان یاری کردووە و بەرەو تیپی یەکەم سه‌ركه‌وتووه‌، دواتر په‌یوه‌ندی به‌ مانچێستەر سیتی كردوو، ئێستا درێسی بارسێڵۆنا ده‌پۆشێت.

تۆرێس لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سۆزداریدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی زیانەكان گیان له‌ ده‌ستدانی خه‌ڵكێكی زۆر، ناتوانێت چاوی بە هاوڕێکانی بکەوێت یان لەسەر شاشەکان سەیریان بکات.


له‌ گرته‌ ڤیدیۆیەکه‌دا کە هاوکات لەگەڵ یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئیسپانیۆل لە دێربی کەتەلۆنیا لە خولی ئیسپانیا، بڵاویكرده‌وه‌ ئاماژەی بەوەكردووه‌، هیچ توانایەکم نییە بچمە یاریگا و تەنانەت توانام نیه‌ بچمه‌ یاریگا بۆ بینینی یاریی تیپەکەم، دەوڵەت بە تەواوی شکستی هێناوە و پێویستمان بە گۆڕانکارییە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Ferran Torres (@ferrantorres)


هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا تێگەیشتنی خۆی لە هەڵوێستی تۆرێس دەربڕی، دوای بردنەوەکەیان بە ئەنجامی 3-1 لە دێربی روونیکردەوە، فێران مۆڵەتی منی وەرگرتووە ئاماده‌ نابێت، چونکە بەهۆی ئەو کارەساتەی شاره‌كه‌ی گرتووته‌وه‌ بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، تێدەگەم بێگومان ئەمە شتگەلێکی گرنگتر لە تۆپی پێیه‌.

فلیک لەبەر رێزگرتن لە قوربانییەکان داوای دواخستنی یارییەکەی کردبوو ، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسانیا به‌وه‌ رازی نه‌بوو بڕیاریدا ته‌نها ئه‌و یارییانه‌ی له‌ نێو ڤاڵێنسا ده‌كرێت دوابخرێت، لەنێویاندا رووبەڕووبوونەوەی نێوان ڤالێنسیا و ریال مەدرید بوو.

ئەمڕۆ پاشای ئیسپانیا فیلیپی شەشەم و هاوسەرەکەی سەردانی ناوچەی زیانلێکەوتووی بایپۆرتایان کرد، هەروەها پێدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ هێڕشی كرایه‌ سه‌ر و به‌خێرایی ناوچه‌كه‌ی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button