ئیتاڵیاگرنگترین

بڕیارێکی بوێرانە و ژیری ماریا کاپۆتی ناوبژیوان ئینتەرمیلان لە تەڵەی ڤێنیزیا رزگار دەکات

Yariga App

یاریگا –

ماریا کاپۆتی ناوبژیوانی ئیتاڵی، لە گەڕی 11ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەرمیلانی لە یەکسانبوون بەرامبەر ڤێنیزیای میوان رزگارکرد، بەهۆی ئەوەی پێداگری نەکرد لەسەر بڕیارەکەی بۆ ژماردنی ئەو گۆڵە کوشندەیەی تیپی میوان له‌ کۆتا خولەکی یارییه‌كه‌ تۆماریكرد.

ماریای ناوبژیوان بڕیاریدا رێگە بە پێداچوونەوە بە تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی بدات بە گۆڵێک کە جێی پرسیارە کە تیایدا یانەی ڤێنیزیا لە یاریگای جوزێپی میازا لە کۆتا خولەک به‌رامبه‌ر ئینتەرمیلان تۆماریكرد كه‌ گۆڵی یه‌كسانبوونی یاریه‌كه‌ بوو.

ماریا گوێی لە ناوبژیوانی ڤارگرت کاتێک پێیان گوت کە شتێکی هەڵە لە گۆڵەكه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش بڕیاریدا ڤار پێداچوونه‌وه‌ به‌گۆڵه‌كه‌ بكات هه‌رچه‌نده‌ فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی لێدابوو به‌م بڕیاره‌ش ستایشی زۆری كرا.


خانمە ناوبژیوانه‌ تەمەن 33 ساڵەکە، کە خەڵکی شاری لیڤۆرنۆیە، داوای لە یاریزانان و بەرپرسانی تیپەکە کرد لە یاریگادا بمێننەوە، سەرەڕای ئەوەی فیكه‌ی کۆتایی یارییه‌كه‌ی لێدابوو، به‌ڵام بڕیاریدا تا ئەنجامی پێداچوونەوەی گۆڵەکە دەزانرێت نابێت یاریزانه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌،هه‌روه‌ها رەتیکردەوە پەلە بکات بۆ ئەوەی هیچ بڕیارێک بۆ کۆتاییهێنان بە یارییەکە بدات تاكو بابه‌ته‌كه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.

دوای یه‌ك خول، ژووری ڤار ناوبژیوانی ئاگاداركرده‌وه‌ کە تۆپه‌كه‌ به‌ دەستی هێرشبه‌ری ڤینییزیا كه‌وتووه‌، بۆیه‌ بڕیاریدا گۆڵه‌كه‌ ره‌تبكاته‌وه‌، و کۆتایی به‌ یارییەکە هێنا و ئینته‌رمیلان  1-0 سەرکەوتنی به‌ده‌ستهێنا.

پاشان ماریا هۆکاری بڕیارەکەی بۆ سڤارکۆی خاوه‌ن گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ڤینییزیا روونکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە تۆپه‌كه‌ به‌دەستی كه‌وتووه‌، هه‌رچه‌ند  هه‌وڵیداوه‌ به‌سه‌ر گۆڵ تۆماربكات، به‌ دووبارەکردنەوەی دیمه‌نه‌كه‌ دەرده‌کەوێت کە سڤارکۆ بە دەست و جەستەی خۆی باز دەداتە سەر بەرگریکارەکەی ئینته‌ر، ئەمە جگە لەوەی تۆپه‌كه‌ به‌رده‌ستیشی ده‌كه‌وێت.

ئه‌م بڕیاره‌ی ناوبژیوان ماریا کاپۆتی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتوه‌و ستاشی زۆری ناوبژیوانه‌كه‌ كرا كه‌ بڕیارێكی بوێرانه‌ی داوه‌، كه‌ كۆتایی به‌ یارییه‌كه‌ هێنابوو، به‌ڵام گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ڤار بۆ ئه‌وه‌ی بریارێكی دروست بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button