یاریگا –
خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، راهێنەری یانەی فێنارباهچێی توركی، رەخنەی توندی لە ناوبژیوانهكانی خولی تورکیا گرت، ئهمهش دوای ئەوەی تیپەکەی لە گهڕی یازدەی خولهكه (3-2) لە یانەی ترابزۆنسپۆری بردەوە.
سۆفیان ئامراباتی مەغریبی لە دوا خولهكی یارییەکەدا گۆڵێکی تۆمارکرد و سەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێشی بە تیپەکەی بەخشی، مۆرینیۆی راهێنەریش بە شێوەیەکی سهرنجراكێش ئاهەنگی گێڕا و رایکردە ناو یاریگا.
🔹SON DAKİKA
Jose morinho trabzonspor’a kaydı pic.twitter.com/5XLUtBtTFl— Saffiyân-ı Sâri Fener🌿💎 (@Fenerbahceyli) November 3, 2024
مۆرینیۆ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکەدا بە تۆنێکی گاڵتەجاڕانە گوتی، بە بۆچوونی من پیاوی یارییەکە ئاتیلا کارائۆگلانی ناوبژیوانە، هەرچەندە لە یاریگادا نەمانبینی!
Jose Mourinho’s 8 minute rant about the VAR official in the Fenerbahçe game is absolutely brilliant.
The Special One. pic.twitter.com/hwN3IHuE6r
— george (@StokeyyG2) November 3, 2024
مۆرینیۆ گوتیشی، تیپەکەم لە کەشێکی نایابدا بەرامبەر تیپێکی باش یاریی کرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رووبەڕووی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ بووینهوه، ئەگەر ئەم بابەتەیان بۆ روونکردنهوه، ئەوا گەشت ناكهم بۆ یاریی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبژیوان دوو لێدانی سزای بە تیپی ترابزۆنسپۆر بەخشی و روونكردنهوه و بڕیاری ڕوونی پێنەداین، ئایا ئەو کاتە چای دەخواردەوە؟ دەبێت ئەم بابەتە بگۆڕدرێت.
مۆرینیۆ گوتیشی: تورکە ئازیزەکان ئەم خولە هی ئێوەیە، من لێرە کاری خۆم دەکەم، پێویستە ئێوە دژی ئەم بابهتهبن قسە بکەن، ئەگەر قسە بکەم، ئەو سیستەمەی دامەزراندوویانە بە ئاسانی لەناوم دەبات، بەڵام ئەم خولە هی ئێوەیە، خولەکەتان رزگار بکەن، زۆر کەس لە دەرەوەی وڵات سەیری خولی تورکیا ناکەن، بەهەر حاڵ کێ سەیری خولێکی لەو شێوەیە دەکات؟ رەنگە کوڕەکەم تاکە کەس بێت لە لەندەن سەیری بکات.
Jose Mourinho: “Sevgili Türkler, bu lig sizin. Ben burada işimi yapıyorum. Sizin bu düzene karşı konuşmanız gerekiyor. Ben konuşursam, bunların kurduğu sistem beni kolay harcar. Ama bu lig sizin, bu düzenden liginizi kurtarın.” pic.twitter.com/MMOPnhocUe
— BBO Sports (@bbosports) November 3, 2024
له كۆتاییدا گوتی، پەرەپێدان و چاکسازیکردن لە ناوبژیوانیدا دەبێت بابەتی نیگەرانی خودی تورکەکان بێت، نهك ئێمه دواجار بۆ ئهوانه، دهبێت كار لهسهر ئهم بابهته بكرێت و گرنگی پێبدرێت.
بەم سەرکەوتنە، فێنارباهچێی بە سەرکردایەتی مۆرینیۆ كۆی خاڵهكانی بوو به 23 خاڵ و پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووه، پێنج خاڵ لەدوای گالاتاسەرای پێشهنگه.