یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان لە ئیسپانیۆل دەكات.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیسپانیۆلی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 12 لالیگای ئیسپانیا.
FULL TIME! #BarçaEspanyol pic.twitter.com/2TX8CQQFqk
— FC Barcelona (@FCBarcelona) November 3, 2024
لە دوای یارییەكە هانزی فلیك گوتی:
زۆر دڵخۆشین بە گەڕانەوەی دانی ئۆلمۆ، ئەو بەشدارییەكی زۆری لە بردنەوەكەی ئیسپانیۆلدا كرد، كاسادۆ ئاستی زۆر باش بووە، ئەمە باوەڕپێنەكراوە، من زۆر دڵخۆشم بۆی، ئەو بە باشی بەرگری دەكات و بە باشیش هێرش دەبات.
هیكتۆر فۆرت متمانەی بە خۆی هەیە، ئەو دەزانێت چی پێویستە بۆ باشترکردن و ئێمە لە مەشقەکاندا کار لەسەر ئەوە دەکەین، لە تۆپی پێی نوێدا پێوویستت بە یاریزانی بوێر هەیە و گۆڵپارێز كلیلی هەموو شتێكە، بە ئاستی ئیناكی پێنا دڵخۆشین.
لە هیچ شتێك و هیچ كەسێك ناترسین، بە باشترین شێوە خۆمان بۆ هەموو شتێك ئامادە دەكەین، متمانەم بە تیمەكە هەیە، هەمیشە هەموو هەوڵێكیان دەدەن، هاندەران دڵخۆشن و دەمانەوێت بەوشێوەیە بەردەوام بین.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و بە جیاوازی 9 خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.