یاریگا –
برۆنۆ فێرناندێزی کاپتنی یانەی مانچێستەر یونایتد دانی بەوەدانا کە بەشێک لە بەرپرسیارێتی دەرکردنی ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی هەڵدەگرێت بەهۆی خراپی ئەنجامەکانەوە.
یونایتد خراپترین دەستپێکی لە مێژووی خۆیدا لە خولی ئینگلیزی تۆماركرد و وەرزی رابردوو پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا، ئەمەش خراپترین پێگەی تیپەکەبوو له مێژووی پرێمه‌رلیگ.
فێرناندز بۆ سکای سپۆرت دوای یارییەکەیان به‌رامبه‌ر چێڵسی گوتی، کاتێک ڕاهێنەرێکی نوێ دێت بۆ هەموو یاریزانێك له یانه‌كه دۆخه‌كه باش نابێت، دەبێت کەمێک به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵگریت، چونکە ئەوە تیپەکەیە ئاستێکی باشی نییە نه‌ك ته‌نها راهێنه‌ر، ئاسانترین شت بۆ داپۆشینی شكسته‌كان ئەوەیە لەبری ئەوەی 15 یاریزان تۆمهتباربكهین راهێنەرەکە دووردهخهیتهوه و رزگارت ده‌بێت.
Bruno Fernandes’ full post match interview ⤵️https://t.co/ygF4h68TEs
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) November 3, 2024
یاریزانه پۆرتهگالیهكه گوتی، ئه‌نجامه خراپه‌كانمان له‌گه‌ڵ تێت هاخ ته‌نها ئه‌و لێی به‌رپرسیا نه‌بوو، ئێمه یاریزانین و یاریی ده‌كه‌ین و به‌رپرسیاره‌تی له‌سه‌ر ئێمه‌یه، به‌ڵام ئه‌و باجهكهییدا.
لە کۆتاییدا گوتی، قسەم لەگەڵ تێن هاخ کرد و داوای لێبوردنم لێکرد، كه ئاستم وه‌ك پێویست نه‌بووه وه‌كو پێویستیش گۆڵمان تۆمار نەکرد، بۆ ئەمەش هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم، بەڵام هەمیشە هەموو توانام خستۆته‌گه‌ر و ئەو درک بەوە دەکات.