ریال مەدرید ئۆفەرێکی گەورەی لە یانەیەکی پرێمەرلیگ رەتکردەوە
یاریگا –
ئەستێرەکانی ریاڵ مەدرید لەلایەن یانە جیاوازەکانەوە کراونەتە ئامانج. جیا لە ڤینیسیۆ جونیۆر کە دەنگۆ هەیە سعودیەکان هەرچی لە خەزێنەکەیاندا بیدەن لەپێناو گواستنەوەیدا، ئێستا مانچێستەر سیتیش کە هەر لەلایەن خەلیجیەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێت، بە ئۆفەرێکی خەیاڵیەوە لە رۆدریۆ گۆس هاتوونەتەپێش.
جاری یەکەم نییە سیتی نیازی لەم جۆرە پیشاندا بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە. خودی پێپ گواردیۆلا سەرسامییەکی زۆری بۆ رۆدریگۆ هەیە و دەیەوێ باڵی چەپی هێرشبەری بەو یاریزانە 23 ساڵانە بەهێزتربکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی، مان سیتی ئۆفەرێکی بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشکردووە، بەڵام شاهانەکانی ئیسپانیا رەتیانکردووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە ریاڵ گرفی لە بڕی پارەدا نییە، تەنها نایەوێ دەستبەرداری ئەستێرەکەی سامبا بێت.
ئەو یاریزانە بە روخسارێکی دیاری نازناوە جیاوازەکانی ئەم ساڵانەی دوایەی مەدریدە بەتایبەت چامپیۆنزلیگ کە چەندین جار وەک فریادڕەسی قەڵای سپی دەرکەوت و ئەنجامەکانی بۆ یەکلادەکردنەوە.