ئینگلتەراگرنگترین

دوو یانە پێش مانچێستەر یونایتد مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئامۆریمیان دابوو

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد هەروا ئاسان و بەبێ رکابەر روبێن ئامۆریمیان دەستنەکەوتووە، یانەی خوازیاریتر لە مەیدانەکەدا هەبووە بۆ دابینکردنی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە.

هەفتەی رابردوو مان یونایتد گرێبەستی ئێریک تێن هاخیان هەڵوەشاندەوە و بەشێوەی کرداریی چوونە گفتوگۆوە لەگەڵ ئامۆریمی راهێنەری سپۆرتین لشبۆنەی وڵاتەکەی.

یانە ئینگلیزیەکە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆی وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی روبێن داوە لەپێناو گواستنەوەی بۆ ئۆڵدترافۆرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئابۆلای پۆرتوگالی، تەنها مان یو نەبووە ئەو مەرجەی سپۆرتین جێبەجێ بکات، بەڵکوو پێش ئەوانیش دوو یانەی دیکە هەمان خواستی لشبۆنەیان دابین کردووە کە ئەوانیش نەسڕی سعودی و وێستهامی ئینگلیزی بوونە.

ئێستا لە شوێنی تێن هاخ رود ڤان نێستەلرۆی وەک راهێنەری کاتی یانەکە بەڕێوەدەبات. هەرچی ئامۆرێمە، دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان کە تا نزیکی 20ی ئەم مانگە دەخایەنێ ئەرکە نوێیەکەی لە ئۆڵدترافۆرد دەگرێتەدەست.

بابەتی زیاتر

Back to top button