یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان قۆناخی هەڵسەنگاندنی هەوڵەکانی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2023 تەواو کردووە،ئهمهش دوای سەردانی مەیدانی بۆ ئەو یاریگا و شوێنانەی کە دیاریكراون بۆ میوانداریکردنی یارییهكانی مۆندیال.
کەناڵی ئەخباریەی سعودی رایگەیاندووە، هەڵسەنگاندنەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر لایەنەکانی پەیوەست بە ژێرخانی ئابووری و لایەنە بازرگانییەکانیش بووه.
#عاجل | مصادر #الإخبارية: الاتحاد الدولي لكرة القدم FIFA سيقوم بنشر التقارير الكاملة لتقييم ملف ترشح المملكة لاستضافة كأس العالم 2034 عبر موقعه الإلكتروني نهاية شهر نوفمبر الجاري على أن يتم اختيار الفائز بالاستضافة يوم 11 ديسمبر المقبل#معا_ننمو | #السعودية2034#الإخبارية_رياضة pic.twitter.com/AHh8QAmvKx
— الإخبارية – رياضة (@alekhbariyaSPO) November 2, 2024
ئاماژهی بهوهشكردووه، فیفا له رێگهی لێژنهیهكهوه، لە کۆتایی مانگی نۆڤێمبهری ئەمساڵدا راپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی مەلەفی سعودیە بڵاودەکاتەوە، بڕیاری کۆتاییش لە 11ی یناری ساڵی داهاتوو رادەگەیەنێت.
سعودیە فایلی خۆی بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی 2034 پێشكهش كردوو، تاکە وڵاتە کە داواکاری پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی مۆندیال.
مانگی یۆلیۆی ساڵی رابردوو، له رێوڕهسمێك لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بهفهرمی سعودیە فایلی بهربژێربوونی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 پێشكهشكرد.