ئینگلتەراعێراقگرنگترین

بۆتان ئەمین: لە وەرگرتنی وڵاتینامەی قەتەڕی نزیکبووم

''دەرفەتی وەرگرتنی وڵاتینامەی قەتەڕم بۆ رەخسا''

Yariga App

یاریگا –

بۆتان ئەمین، ئەستێرەی کوردی یانەی سویندن تاونی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرا دەکات.

بۆتان ئەمین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی عێراقی، پەردەی لەسەر کۆمەڵێک زانیاری و نهێنی هەڵداوەتەوە. بۆتان لە ماڵباتێکی کوردی شاری هەولێر لەدایکبووە، وڵاتینامەی بەریتانیای هەیە و بەم دواییە وڵاتینامەی عێراقیشی وەرگرت.

بۆتان تەمەن 17 ساڵان روونیکردووەتەوە، لە سەرەتای کاروانی وەرزشیدا، ئۆفەرێکی بۆ وەرگرتنی وڵاتینامەی قەتەڕی پێگەیشت، بەڵام خەونی نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی عێراق بوو، بۆیە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.

ئەستێرە کوردەکە یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقە و یاریی بۆ سویندن تاونی بەشدار لە خولی پلەسێی ئینگلتەرا دەکات. لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت

پێنج ساڵ بەر لە ئێستا، ئەکادیمیای ئەسپایەری قەتەڕی، ئۆفەرێکییان پێشکەشکردم، تاوەکو بچمە نێو سیستمی یانەی سەد، دواتر وڵاتینامەی قەتەڕم پێبدرێت، بەڵام ئەوکاتە بڕیارمدا سەرنج لەسەر ئینگلتەرا و خوێندنی ناوەندیم دابنێم.

راهێنەری سویندن تاون دڵنیایی پێدانی دەرفەتی یارییکردنی پێدام، بە تایبەت ئەگەر ئاستێکی باش پێشکەش بکەم و خۆم بسەلمێنم.

بۆتان ئەمین بەم دواییە یەکەم گۆڵی پیشەگەریی خۆی لە جامی خولی ئینگلتەرا بەرامبەر بریستۆل رۆڤەرز کرد و بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی یانەکەدا بکات.

یاریزانە هەولێرییە، زۆر بە ئەزموونی یارییکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دڵخۆشە و دووپاتیکردەوە، هۆکاری بەشداری نەکردنی لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا، رەتکردنەوەی داواکەیبوو لەلایەن یانەی سویندن تاون.

زۆر دەمەوێت بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق بکرێم، بەڵام دەمەوێت بە تەواوی ئاستەکانی تەمەن تێپەڕم و دواتر دەرفەتی یارییکردن بۆ تیمی یەکەم وەربگرم. هەست دەکەم هاوشێوەی یاسر قاسم و عەلی حەمادی، خەونی عێراقییەکانم لەشان کردووە.

بۆتان ئەمین زۆر بە زینەدین زیدان و حاتم بن عەرفە سەرسامە

ئەزموونی پێشووی یاسر قاسم لەگەڵ سویندن تاون زۆر ئیلهام بەخشە و دەمەوێت هاوشێوەی ئەو هەنگاو بنێم. باس لە گرنگیپێدانی مانچێستەر سیتی بە تواناکانم دەکرا، بەڵام هەمووی رەتدەکەمەوە.

بۆتان ئەمین، لەدایکبووی 24ـی ئەپرێل/نیسانی ساڵی 2007ە، بووەتە بچووکترین یاریزانی عێراق لە مێژووی خولەکانی ئینگلتەرا گۆڵ بکات، ئەمەش کاتێک گۆڵێکی لە گەڕی 11ی خولی پلەسێی ئینگلتەرا لە چێڵتنهام کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button