ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت باسی دۆخی تەندروستی کۆناتێ دەکات

'پێویستی بە خەواندن لە نەخۆشخانە نەبوو'

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانی ئیبراهیما کۆناتێ دەکات.

یاریزانی نێودەوڵەتی فەڕەنسی، لە یاریی دوێنێی لیڤەرپوول بەرامبەر برایتن هەستی بە ئازارکرد، ئەمەش دوای پێکدادانی لەگەڵ ڤیرجیڵ ڤان دایک.

کۆناتێ ئەمڕۆ پشکنینی تەواوی بۆ دەکرێت و ئارنە سڵۆت دەڵێت

ئیبۆ هەستی بە ئازارێکی زۆر دەکرد، بە درێژایی وەرز ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە. تاوەکو ئێستا وردەکارییەکان نازانم، بەڵام لە نەخۆشخانە نەخەوێندراوە و لەوانەیە هەر پێویستی بە سەردانیکردنی نەخۆشخانەش نەبێت. با هیوا بخوازین بە زووترین کات بگەڕێتەوە، چونکە کاریگەری لەسەر تەواوی وەرزەکەمان دەبێت.

رێدز بەکۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا دێت و جیاوازییەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ دوو خاڵ بەرزکردەوە و لەگەڵ ئارسیناڵیش بۆ شەش خاڵ.

لیڤەرپوول سێشەممە لە ئانفیڵد میوانداری بایەر لیڤەرکوزن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button