یاریگا –
بڵاوبوونەوەی زانیاریی سەبارەت بە بەستنەوەی رافایل لیاو بە یانەی بارسێلۆنا درێژەی هەیە و رۆنامەنووسێکی ئیسپانی وردەکاریی نوێی خستەڕوو.
بارسا عەوداڵی هێنانی یاریزانێکی ئاستبەرزە بۆ باڵی چەپی یاریگا و بۆ ئەو مەبەستەش چەند یاریزانێکی دیاریان بە ئامانج گرتووە کە رافایل لیاوی ئەیسی میلان یەکێکە لەوانە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرێتۆی رۆژنامەنووسی رێلیڤۆی ئیسپانی، هۆکارێکی سەرەکی بەستنەوەی لیاو بە بلاوگراناوە خۆرخێ مێندێشی بریکاری یاریزانەکەیە.
ئەوە و هەروەها خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسا زۆر سەرسامە بە ئەستێرە پۆرتوگالیەکە.
👀'Caso Leao-Milan', lo que hay entre el portugués y el Barça.
Su nombre ha sonado con fuerza recientemente en los medios.
✍️ @MatteMoretto https://t.co/NVxZKHX8m8
— Relevo (@relevo) November 2, 2024
هەمان ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکراشی کردووە کە تەنها رێگەیەک بتوانێ رێگەی رۆشتنی لیاو بکاتەوە لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکەی، بڕە پارەیەکی ئێجگار زۆرە وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە بەگوێرەی زانیارییەکانی کالچۆ میرکاتۆ 175 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەوەش لەمپەرێکی گەورەی بەردەم کەتەلۆنیەکانە کە ئێستا لەژێر دۆخێکی دارایی سەختدان و دەستکراوەنین بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی گرانبەها.