یاریگا –
ئایتانا بۆنماتی، براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئافرەتان دەڵێت، لامین یامال رەتیکردووەتەوە دەست لە باڵۆن دۆرەکەی بدات.
ئاهەنگی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 هەفتەی رابردوو لە پاریس بەڕێوەچوو، بۆنماتی توانی بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی خانمانی جیهانی تۆپی پێ بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە ئەم خەڵاتە بەنرخەی لەگەڵ خۆی بردەوە ماڵەوە.
ئاستی باشی ئه م یاریزانه له پێکهاتەی هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا و هەروەها خانمانی بارسێلۆنا وای لێکرد زۆرترین دەنگ له نێو پاڵێوراوانی ئەم خه ڵاتە وەربگرێت، ئێستاش نهێنیەکی سەرنجڕاکێشی لەبارەی گفتوگۆی لەگەڵ یامال لە دوای خەڵاتەکە ئاشکرا کرد.
😅 "Je lui ai demandé s’il voulait le toucher. Il m'a répondu: 'non, non, sinon ça va porter la poisse'"
Aitana Bonmati, lauréate pour la deuxième année consécutive du Ballon d’or féminin, explique pourquoi Lamine Yamal n’a pas voulu toucher son trophée.https://t.co/51kBiDI5C1 pic.twitter.com/ki8gKxnS4v
— RMC Sport (@RMCsport) November 1, 2024
بۆنماتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:
“یامال پرسیاری ئەوەی لێکردم کە ئایا ناوم لەسەر باڵۆن دۆرەکە هەڵکەندراوە یان نا و پێم گوت حەز دەکەیت وەری بگریت و دەستی لێبدەیت؟ لامین گوتی کە هەرگیز ئەوە ناکات چونکە جادووی هەیە”.
یامال لە مەراسیمەکەدا توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ساڵی 2024 وەربگرێت ئەوەش لە دوای وەرزە درەوشاوەکەی لەگەڵ بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵەوانیتی یۆرۆی 2024.