ئیسپانیاگرنگترین

گوله‌ر و ئێندریك كێشه‌ له‌ نێوان ئانچیلۆتی و پێرێز دروست ده‌كه‌ن

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یانه‌ی ریال مه‌درید نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی ئاردا گوله‌ر و ئێندریك ده‌رفه‌تی یاریكردنیان پێنادرێت به‌ تایبه‌ت یاریزانه‌ لاوه‌كانی وه‌ك ئه‌وان له‌ یانه‌كانی دیكه‌ خوله‌كی زیاتر یاریی ده‌كه‌ن.

ریال مەدرید هەست دەکات کە دۆخی ئاردا گولەر 19 ساڵان لە خراپەوە بۆ خراپتر چووه‌، یاریزانه‌ تورکەکە یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی یۆرۆ له‌ وه‌رزی رابردووش چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكات به‌ تایبه‌ت وه‌رزی رابردوو،  6 گۆڵی لە 10 یاریی كرد، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ تاكو ئێستا  ئه‌و رۆڵە گرنگەی پێنه‌دراوه‌ کە بەڵێنی پێدرابوو.

تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویكردووته‌وه‌، مانگی رابردوو گوله‌ر چه‌ن خولكێكی كه‌م یاریکردووه‌، لە یاری بەرامبەر دۆرتمۆند له‌ كۆتا خوله‌ك هاته‌ شوێنی بێلنگهام، هەروەها بەرامبەر سێلتاڤیگۆ و كلاسیكۆ و درێربی به‌شداری نه‌كرد، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ڤیاریال ئانچیلۆتی ته‌نها 12 خولەکی یاریی پێكرد، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای پێرێز دروستكردووه‌ كه‌ گرنگی به‌ ئاردا گوله‌ر و ئێنتدریك نادرێت.


تۆڕه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێرێز بەهۆی خراپی یاریکردن و پێگەی بێلینگهامەوە دڵتەنگ بووه‌، پێی وایه‌ بێلی هێزی خۆی نیشان نادات و ئه‌م وه‌رزه‌ وه‌ك پێویست ده‌رناكه‌وێت، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ داوا ده‌كات ده‌رفه‌ت به‌ یاریزانه‌كانی دیكه‌ بدرێت بێگومان یەکێک لەوانەش گولەرە، کەس لە یانەکەدا تێناگات کە چۆن ئەو و ئێندریک ئەوەندە گرنگ نین کاتێک  یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان ده‌كه‌ن دەدرەوشێنەوە و لەسەرووی ئەوەشەوە هەر جارێک له‌گه‌ڵ یانه‌كانیشان دێنه‌ ناو یاریگا ئاستێکی نایاب پێشکەش ده‌كه‌ن.

گوله‌ر وەرزی 2023-2024 لە هەر 62 خولەکێکدا گۆڵێکی كردووه‌، بەگشتی ئەم وه‌رزه‌ یاریزانە تورکە لە کۆی 1350 خولەکی یاریكردنی له‌ 15 یاری292 خولەک یاریی كردووه‌، کە دەکاتە تەنها 21.6%. ئێندریک له‌و خراپترە، تەنها 107 خولەک یاری كردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 7.9%، بەڵام ئاردا یاریزانێکی جێگیرترە، ئەزموونی ساڵێکی زیاتری لە مەدرید هەیە،

ئاردا به‌ به‌راورد به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كانی یانه‌كانی دیكه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌هره‌ی زیاتره‌ به‌ڵام كه‌متر یاریی ده‌كات، مارک بێرناڵ کە لە گه‌ڕی سێیەمی لالیگا بەستەرە خاچی پچڕا، نزیکەی هەمان کاتەکانی یاریکردنی گوله‌ر یاریی كردووه‌ كه‌ 244 خولەکه، رافا میر کە لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا بە دوو تاوانی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کرابوو، تەنها 10 خولەک کەمتر لە ئاردا یاریی کرد، یاریزانه‌ توركه‌كه‌ له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ خولەکی یاریكردنه‌وه‌ له‌ ریزبەندی 15یەمدایە.

یاریزانه‌ لاوه‌كه‌ی ریال مه‌درید لەگەڵ تورکیادا، ده‌ردروشێته‌وه‌ تەنها لە چوار یاریدا لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، 352 خولەک یاریی كردووه‌، ئەمەش 60 خولەک زیاترە لە ریال  مەدرید.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پێرێز نیگه‌رانیه‌كانی یارینه‌كردنی گوله‌ر و ئێندریكی به‌ ئانچیڵۆتی گه‌یاندووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، ئاردا ناتوانێت وه‌ك پێویست به‌رگری بكات، ده‌بێت زیاتر خۆیی ماندوو بكات و لایه‌نی به‌رگری به‌هێز بكات، هه‌روه‌ها ناتوانێت دوو ئه‌رك جێبه‌جێ بكات، ده‌بێت راهێنانی زیاتری پێبكه‌ین، بەڵام دەتوانێت وەک یاریزانێکی ناوه‌راست یاری بکات.

له‌باره‌ی یاریی نه‌كردنی ئێندریكیش راهێنه‌ره‌كه‌ راگه‌یاندووه‌، ئێندریك یاریزانێكه‌ ته‌نها ده‌توانێت وه‌ك هێرشبه‌ری بۆكس ده‌ربكه‌وێت ئه‌مه‌ش بۆ پلانی یانه‌كه‌مان قورسه‌ و به‌ئاسانی ناتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ بگونجێنێت.

له‌ كۆتاییدا رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، گوله‌ر هه‌رچه‌نده‌ لە هێڵی ناوەڕاست و هێرشبەردا زیاده‌یه‌كی باش ده‌كات، به‌ڵام راهێنه‌ری یانه‌كه‌ دڵخۆش نییە به‌ شێوازی بەرگری یاریزانه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button