عێراقکوردستان

پێش گەشتەکەی بۆ عومان دهۆک دەیەوێت هاندەرانی ئاشت بکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییەکەی زەفاری عومانی، دهۆک بە سەرکەوتن بەرامبەر کەرخ دەیەوێت هاندەرانی ئاشت بکاتەوە.

شەممە ( 2ـی نۆڤێمبەری 2024 ) لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر کەرخ یاریی دەکات، تەواوی یاریزانەکانی دهۆک بۆ یارییەکە ئامادەن تەنها لۆکاس مۆسیسی بەرگریکار نەبێت کە بە هۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری یارییەکە بکات، چاوەڕوان دەکرێت رۆبن ئەکوا لە شوێنی لۆکاس یاریی بکات.

دهۆک و کەرخ 16 یاریی فەرمیان لە خولی عێراق بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک لە نۆ یارییدا براوە بووە و کەرخیش لە چوار یارییدا سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە سێ یارییشدا یەکسان بوونە، هەڵۆکانی چیا  17 گۆڵیان لە کەنارییەکانی بەغدا کردووە و کەرخیش 14 گۆڵی لە دهۆک کردووە.

دهۆک دەیەوێت بگەڕێتەوە رێچکەی سەرکەوتنەکانی و جارێکی تر هاندەانی دڵخۆش بکاتەوە بە سەرکەوتن لە یارییەکەی ئەمڕۆ پێش ئەوەی گەشتی عومان بکات کە بریارە لە رۆژی چوارشەممە ( 6ـی نۆڤێمبەری 2024 ) لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو رووبەرووی زەفار ببێتەوە، بەم هۆیەوەش دهۆک یاریی داهاتووی لە گەڕی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر شوڕتە دواخراوە.

لە پێنج یاریی رابردوودا دهۆک خاوەن پێننج خاڵە و لە ریزبەندی 15ـەمی خولەکەدێت، کەرخیش چوار خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 16ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.

بابەتی زیاتر

Back to top button