ئیتاڵیا
مۆراتی دەگەڕێتەوە جیهانی تۆپی پێ و یانەیەک دەکڕێتەوە
ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی پێشووی ئینتەرمیلان سەرقاڵی کڕینەوەی یانەیەکە و دەیەوێت بگەڕێتەوە جیهانی تۆپی پێ.
مۆراتی دیارترین سەرۆکی مێژووی ئینتەرمیلانە و سەرکردەی یانەکە بوو کاتێک سیانییە بەناوبانگەکەیان بردەوە لە ساڵی 2010. ناوبراو لە 2013دا یانەکەی فرۆشت و ئینتەری جێهێشت.
بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، مۆراتی 79 ساڵ خۆی ئامادەکردەوە بگەڕێتەوە لە رێگەی کڕینەوەی یانەی سپاڵ.
سپاڵ تاوەکو 2020 لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یاری دەکرد بەڵام دواتر دابەزی و ئێستا لە خولی پلە سێیە.
مۆراتی بۆ ئەم پڕۆژەیە 40٪ی پشکەکانی خۆی لە کۆمپانیایەکی نەوت فرۆشتووە بەرامبەر بە 600 ملیۆن یۆرۆ. ناوبراو چاوی لەوەیە هەمان ئەزموونی سەرکەوتووی مۆنزا و کۆمۆ دووبارە بکاتەوە، کە هەردووکیان لە خولی پلە نزم بوون و دوای کڕینەوەیان ئێستا لە پلە یەکی ئیتاڵیان..