یاریگا –
بارسێلۆنا چاوەڕێ دەکات هەفتەی داهاتوو یان دواتر كۆبوونه‌وه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ ئاراوخۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه یه‌كلایی ببێته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2026 كۆتایی دێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپه‌رتیڤۆ بڵاویكردووتهوه، سەرۆکی بارسێلۆنا ئامادەنیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك بكات تاكو چاره‌نووسی به‌رگریكاره ئۆرۆگواییه‌كه یه‌كلایی نه‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لامین یامال، کوبارسی، فێرمین و هیکتۆر فۆرتیش ناكات.

Noticia MD

👥 Cita a la vista con los agentes de Araujo por su renovación

✍ @ffpolohttps://t.co/N1b1oAdFfG
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) November 2, 2024

بارسێلۆنا ده‌یه‌ویت به‌زووی گرێبه‌ستی پێدری (٢١ ساڵ) و گاڤی (٢١ ساڵ) و رۆناڵد ئاراوخۆ (٢٥ ساڵ) نوێبكاته‌وه، كه هه‌رسێ یاریزانه‌كه گرێبەستەکەیان لە 2026 کۆتایی دێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ گاڤی و پێدری بارسێلۆنا متمانەی تەواو هەیە کە بتوانێت قەناعەتیان پێ‌بکات گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه، چونکە هەردووکیان ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئه‌وه‌ی له یانه‌كه بمێننه‌وه، هه‌رچی ئاراوخۆیە، تاڕادەیەک جیاوازە، چونکە چەند گرێبه‌ستێكی له پرێمه‌رلیگ و لالیگا و بۆندزلیگا پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام وەڵامی هیچ ئۆفه‌رێكی نەداوەتەوە.
بارسێلۆنا گه‌شبینه به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی چونكه یاریزانه‌كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبوو، بارسێلۆنا گۆرانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هاتووه له‌گه‌ڵ هانزی فلیك تیپه‌كه به‌ره‌و پێشچووه.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە لەگەڵ بریکاری ئاراوخۆ بكرێت کارنامەی هەردوولا باس بكرێت، بارسێلۆنا هیوای هه‌یه یاریزانه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه جوڵەیەکی ئەرێنی له یاریزانه‌كه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی، چەند مانگێکە ئۆفەری چه‌ند یانه‌یه‌كی پێگه‌یشتووه وه‌ڵامی هیچی نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئۆفه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبهستهگهی له‌گه‌ڵ بارسێڵۆنا به‌ده‌ست گه‌یشتووه، تاراده‌یه‌ك به گونجاوی ده‌زانێت، داواش له یاریزانه‌كه كراوه به‌زووی وه‌ڵامی ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا بداته‌وه له‌ئه‌گه‌ری رازی نه‌بووی به ئۆفه‌ره‌كه، یانه كاتالۆنیه‌كه داوای لێده‌كات له هاوینی داهاتوو ریزی یانه‌كه جێبهێلیت بۆ ئه‌وه‌ی به خۆرایی ده‌ستبه‌ردای نه‌بن و پره پاره‌یه‌كی باش بێته خه‌زێنه‌ی یانه‌كه.