یاریگا –
ئیریک تێن هاخی هۆڵەندی، راهێنەری پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، دوای نزیکەی هەفتەیەک لە دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی يانهكه بێدەنگی شکاند و پەیامێکی بۆ هاندەران و بەرپرسان و یاریزانانی تیپەکە نارد.
تێن هاخ لە یەکەم کاردانەوەی دوای دوورخستنەوەی له ئهركهكهی سەرەڕای ئەو رەخنە توندانەی کە لەم ماوەیەی دواییدا رووبەڕووی بووەوە هەستی سۆزداری بەرامبەر تیپەکەی نیشاندا و گوتی،هاندەرانی خۆشەویست با بە سوپاسەوە دەست پێبکەم سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە بۆ یانەکە بوون، لە یارییهكانی دەرەوە یان یاریگای ئۆڵدترافۆرد، پشتگیریتان بێوچان بوو .
A message from Erik ten Hag to #ManUtd fans. pic.twitter.com/L4bnGO7uv8
— BBC Sport (@BBCSport) November 1, 2024
ئاماژەی بەوەشکرد، کەش و هەوای ئۆڵدترافۆرد هەمیشە ورووژێنەر بوو، زۆرجار هەستم بەو شتە دەکرد، هەروەها لە یارییەکانی دەرەوەشدا، هەستێکی باوەڕپێنەکراویان بە من و تیپەکە دهبەخشی کە گوێم لە دروشمەکانی یونایتد دهبوو کە دەست بەسەر یاریگاکانی رکابەردا دەگرن، هەمیشە چێژم لە ناسینی هاندەرانی مانچستەر یونایتد وەرگرتووە لە هەموو جیهاندا ئیلهامبەخش بوو.
راهێنەری پێشووی یانەکە له كۆتاییدا گوتی، سوپاسی پشتگیریتان دەکەم، هەروەها سوپاسی ستافەکەش دەکەم دوو نازناومان بەدەستهێناوە، کە دەستکەوتەکان کە تا کۆتایی بە نرخی دەزانم بێگومان خەونەکەم زیاتربوون، بەداخەوە خەونەکە کۆتایی هات هیوای نازناو و شکۆمەندی بۆ هەموو هاندەرانی مانچێستەر یونایتد، دهخوازم سوپاس بۆ بۆ ئێوه.