یاریگا –
میکی ڤان دێ ڤین، بەرگریکاری تۆتنهام تاوەکو دوای یارییەکانی نێودەوڵەتی یاریی ناکات.
ڤان دی ڤێن لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە جامی کاراباو، تووشی پێکانی ران بووە و پێویستی بە حەسانەوەیە.
ئانج پۆستێکۆگلۆ لەبارەی بەرگریکاری هۆڵەندییەکەوە دەڵێت
میکی دیارترین یاریزانی پێککراومانە و تووشی پێکانی ران بووە. هەرچەندە پێکانەکەی سەخت نییە، بەڵام تاوەکو دوای یارییەکانی نێودەوڵەتی یاریی ناکاتەوە.
ڤان دی ڤێن، بەشداری یارییەکانی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا (پرێمەرلیگ)، گاڵاتەسەڕای (یۆرۆپالیگ) و ئیپسویچ تاون (پرێمەرلیگ) ناکات.
ڤان دی ڤێن لە هاوینی ساڵی 2023 لە هۆفێنهایمەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2029 بەسەردەچێت.
پێشبینی دەکرێت سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی سپێرز بەشداری لە یاریی سبەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا بکات، دوای دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی دوێنێ هەینی.
سپێرز لە پلەی هەشتەمدایە و پێنج خاڵ لە ئاستۆن ڤیلای خاوەن پلەی چوارەمەوە دوورە.