یاریگا –
راهێنەری نەورۆز هۆکاری سەرەکی شکستەکەیان بەرامبەر زەوڕا دەگەڕێنێتەوە بۆ یاریگای مەدینە.
لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوای دوو سەرکەوتن لەسەر یەک نەورۆز تووشی شکست بوو بەرامبەر زەوڕا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر، جۆرڤان ڤێیرا راهێنەری بەرازیلی هۆکاری شکستەکەیان بۆ خراپی یاریگا دەگەڕێنێتەوە و دوای یارییەکە گوتی:
ئاستێکی نمونەییمان پێشکەشکرد و بە دوای خاڵێک دەگەڕاین لە یارییەکە، بەڵام یاریزانەکانمان ئاستی هونەرییان بەهۆی ماندووبونەوە لە دەستدا، هەرچەنده هۆکاری سەرەکی شکستەکەمان خراپی یاریگاکە بوو کە بەهۆی باران بارینەوە نەدەتوانرا پلانەکان تێیدا جێبەجێ بکرێت، هەر ئەمەش وایکرد زیاتر بە شێوازی درێژکردنی تۆپ بۆ پێشەوە یاریی بکەین.
نەورۆز دووەم شکستی بوو لە خولەکە و بە هەشت خاڵ لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت و یاریی داهاتووشی بەرامبەر گەرمەیە لە سلێمانی، زەورا بەم سەرکەوتنە هاتە ریزبەندی پێنجەم بە 10 خاڵ و لە گەڕی داهاتووشدا لە یاریی دێڕبی بەرامبەر تەڵەبە یاریی دەکات.