چاوەڕواننەکراو: ریاڵ مەدرید دەیەوێت رۆدری بگوازێتەوە!
یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید چاوی لەوەیە رۆدری ئەستێرەی مانچێستەر سیتی و براوەی باڵۆن دۆر بگوازێتەوە ریزەکانی.
لۆس بلانکۆس بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت بۆ کێشەی خراپی هێڵی بەرگری یانەکە لەم وەرزەدا، یەکێک لەو یاریزانانەش کە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژکراوە، ئاورێلیۆ چوامێنی ناوەڕاستکاری دواوەیە و پێیان وایە رۆڵێکی ئەوتۆ نابینێت لەنێو یاریگا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی گۆڵ، لە زاری رێلێڤۆ وە. مەدرید بەنیازە چوامێنی بفرۆشێت و جێگەکەی بە رۆدری پڕبکاتەوە.هەریەک لە کارلۆ ئەنچلۆتی و فلۆرەنتینۆ پێرێز پێیان وایە رۆدری یاریزانێکی نایابە بۆ تەواوکردنی پێکهاتە پڕ ئەستێرەکەی یانەکە.
گواستنەوەی ئەو یاریزانە هێندە ئاسان نابێت. لەلایەک بەهۆی ئەوەی پێشتر یاریزانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بووە، لەلایەکی دیکەش بەهۆی ئەو هێرشەی کرایە سەر ئەو یاریزانە و بە دزینی باڵۆن دۆرەکەی ڤینیسیوس جونیۆرز تۆمەتبار دەکرێت.