عێراقگرنگترین

هەموو شتێک یەکلابووەوە، پیتەر گورگیس بۆ دوو یاریی داهاتووی عێراق بانگهێشت دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک یەکلابووەتەوە، پیتەر گورگیس بۆ دوو یاریی داهاتووی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لەلایەن کاساسەوە بانگهێشت دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، حکومەتی عێراق رەزامەندیی لەسەر داوایەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەربڕیوە، بۆ ئەوەی وڵاتینامە بە پیتەر گورگیس ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک بدات، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە پیتەر گۆرگیس کردووە و داوای زوو جێبەجێکردنی رێکارەکانی پێدانی وڵاتینامەی عێراقی بەو یاریزانەی دهۆک دەکات.

خیسوس کاساس ماوەیەکی زۆرە چاودێری ناوەڕاستکارەکەی یانەی دهۆک دەکات و زۆر بە توانا و لێهاتوییەکانی ئەو یاریزانە سەرسامە، دەیەوێت وەکو یارییسازێک سوود لە پیتەر گورگیس وەربگرێت و ببێتە تەواوکەری زیدان ئیقبال، بەتایبەتی کاتێک زیدان لە هەڵبژاردەی عێراق دادەبڕێت، کاساس پێویستی بە شوێنگرەوەیەکی وەکو گورگیس دەبێت.

عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 رۆژنای 14 و 19ـی نۆڤێمبەر/ تشرینی دووەم لە دوو یاریی داهاتووی رووبەڕووی ئوردن و عومان دەبێتەوە، کە شێرەکانی رافیدەین لە کۆمەڵەی دووەم بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

گۆرگیس (4ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2000 لە ئوستڕاڵیا لەدایکبووە و لە هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵانی سوید چوار یاریی و گۆڵێکی کردووە، پێشتر لە ریزی یانەکانی دیگێرفۆرس و مالمۆی سویدی و برایتنی ئینگلیزی یاریی کردووە، لە بۆرسەی یاریزانان ئێستا نرخەکەی 225 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button