یاریگا –
یانه‌ی ریال مه‌دردی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری یاریزانی هێلی ناوه‌راستی یانه‌كه‌ی ئۆریلیان چۆامینی فه‌ڕه‌نسی ببێت.
خۆرخی بیکۆن رۆژنامه‌نووس له تۆڕی رێلیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، دوای دوو ساڵ لە خۆگونجاندن و پێشکەشکردنی ئاستێکی باش، ئاستی ئه‌م وه‌رزه‌ی چۆامینی دابەزیه‌و وه‌ك پێویست نیه، یانه‌كه پێی وانیه تاكو كۆتای گرێبه‌سته‌كه‌ی بتوانێت كاریگه‌ری بۆ یانه‌كه هه‌بێت.
Tchouameni se va quedando sin apoyos y el Madrid se abre a escuchar ofertas.
◾️ El rendimiento del francés, con contrato hasta 2028, empieza a dejar dudas en el club, que prefiere apostar por Camavinga.@JorgeCPicon 🤝 @AlfredoMatillaG https://t.co/duIPDS9yp4
— Relevo (@relevo) October 31, 2024
هه‌روه‌ها روونیشیكردووته‌وه، له یانه‌ی ریال مه‌درید، تەنها ئانچیلۆتی پشتگیری ئاستی چۆامینی دەکات و پێی وایه ده‌توانیت بگه‌رێته‌وه ئاستی خۆی خزمه‌تێكی باشی یانه‌كه بكات، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له یانه‌كه پشتگیری بیرۆکەی رۆیشتنی دەکەن،به تایبه‌ت پێیان وایه 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانێکی ناوەراست خەرج کراوە کە دەبوو کۆنتڕۆڵی هێڵی ناوەڕاست بکردایە بەتایبەت لەم وەرزەدا، ئەویش ئەو كاره‌ی نه‌كردووه.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، یانه‌كه پێشوازی له‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات كه ده‌یانه‌ویت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه فه‌ڕه‌نیسه‌كه بكه‌ن و یاریزانه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له ساڵی 2028 كۆتایی دێت.
چۆامێنی له سه‌ره‌تایی ساڵی 2022 به بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مۆناكۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌كه نازناوه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان و چامپیونزلیگ و خولی ئیسپانی و جامی سوپه‌ری ئسیپانیا و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێناوه.