ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا ئامانجی گواستنەوەی هاوینی داهاتووی یەکلاییکردووەتەوە

''بەشێکی زۆری کێشەکان بارسا چارەسەر دەکات''

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئامانجی گەورەی هاوینی داهاتووی دەستنیشان کردووە.

بارسێلۆنا بە سەرکردایەتی هانزی فلیک، بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات، تیمی خەونەکان دروست بکاتەوە. بە تایبەت دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی جیاواز لەم وەرزەدا.

تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێک چڕکردووەتەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە

بارسێلۆنا دوا بڕیاریداوە و لە هاوینی داهاتوودا، گرێبەست لەگەڵ دیێگۆ کۆستا، گۆڵپارێزی پۆرۆی پۆرتوگالی واژۆ دەکات.

دێکۆ لە نزیکەوە سەرپەرشتی گرێبەستی دیێگۆ کۆستا دەکات، لە ماوەی رابردوودا، نوێنەرانی بارسا ئامادەی یارییەکانی پۆرتۆ بوون.

دیێگۆ کۆستا لەگەڵ پۆرۆ.

کێشەی سەرەکی بارسێلۆنا لە گواستنەوەی گۆڵپارێزە پۆرتوگالییەکە، بەرزی نرخەکەیەتی کە لەوانەیە بگاتە 75 ملیۆن یۆرۆ.

بارسێلۆنا دەیەوێت بە بەرکارهێنانی پەیوەندییەکانی خوان لاپۆرتا لەگەڵ خۆرخێ مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی دیێگۆ کۆستا، بەشێک لەو ئاستەنگە داراییانە کەمبکاتەوە.

یانە کاتالوونییەکە گەشبینە لە هاوینی داهاتوودا، زۆربەی کێشەکانی دارایی چارەسەر ببێت، بۆیە ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button