ئینگلتەراگرنگترین

ڤان نیستێلڕۆی داهاتووەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یەکلاییکردەوە

سەردەمی دوای تێن هاخ

Yariga App

یاریگا –

رود ڤان نیستێلڕۆی، راهێنەری کاتی مانچێستەر یونایتد لە دوای دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ، بڕیاری کۆتایی خۆیدا.

مان یونایتد لە قۆناخی هەشتی جامی کاراباو 5-2 لە لێستەر سیتی بردەوە و لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە، کە ئەویش لە مانچێستەر سیتی بردەوە.

نیستێلڕۆی لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

بۆ یارمەتیدانی مانچێستەر یونایتد لێرەم، دەمەوێت بە هەموو شێوەیەک خزمەتی یانەکە بکەم. تاوەکو پێویست بێت، یارمەتی دەدەم، لە داهاتووشدا لە هەر پۆستێکدابم، ئامادەم کار بکەم.

مانچێستەر یونایتد یانەیەکی گەورەیە، خاوەن هاندەر و مێژووێکی دێرینە.

لە دوو رۆژی رابردوودا، ناوی روبن ئامۆریم، راهێنەری سپۆڕتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی بە شوێنگرتنەوەی تێن هاخ بەستراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button