ئیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەکەی کلاسیکۆ نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لەسەر داوای هانسی فلیک، بارسێلۆنا بەم نزیکانە لەگەڵ ئیناکی پێنا بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەست بە دانوستاندن دەکات.

گرێبەستی گۆڵپارێزەکە لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت و یانەکەش دەیەوێت بۆ چەند ساڵی داهاتوو سوود لە تواناکانی وەربگرێت، هەرچەندە هێشتا دانوستانەکان دەستیان پێنەکردووە. پێنا، بە درەوشاوەیی خۆی لە یارییەکانی ئەم دواییەدا، ئەو گومانانەی لابرد کە سێبەری لەسەر ئامادەبوونی لە پێکهاتەی سەرەکی بارسادا دانابوو.

ئەو یارییانەی بەرامبەر سیڤییا و بایرن و لە هەمووی گرنگتر بەرامبەر ریال مەدرید کە تێیدا سێ سەرکەوتن تۆمارکرا و پێنا تەنیا دوو گۆڵی لێکرا، وایکرد هانسی فلیک زوو رازی بێت بەو بڕیارەی کە دابووی و بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی فشاری خستە سەر یانەکە.

یەکەم کاری راهێنەرە ئەڵمانییەکە، بەرامبەر ریال لە یاریگای بێرنابیۆ پیرۆزبایی لە گۆڵپارێزەکەی بوو. بارسا جارێکی دیکە تاکتیکی ئۆفسایدی ملیمەتری و مەترسیداری لە یارییەکە جێبەجێ کرد و پێنا چەندین سەیڤی نایابی کرد. لە راستیدا پێنا لە یارییەکانی یەک بە یەک لەگەڵ ئێمباپێ چوار جار سەرکەوتوو بوو، بەجۆرێک روون بوو کە متمانەکردن بەو باشترین بڕیارە لەبری ئەوەی چێزنی بخاتە پێکهاتەکەیەوە.

بیرۆکەی بارسا ئەوەیە کە گرێبەستێکی ماوەی درێژخایەنی پێشکەش بکات. لە مانگی ئایاری ساڵی 2023 پێنا گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 درێژکردەوە و بڕگەی ئازادکردنی بوو بە 400 ملیۆن یۆرۆ. یانەکە دەیەوێت لە چەند مانگی داهاتوودا گفتوگۆکان دەست پێ بکاتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە مانگی حوزەیرانی 2025 گرێبەستەکەی دەچێتە کۆتا ساڵی و گەڕانەوەی تێرشتیگن لە پێکانێکی سەختی ئەژنۆیدا دەتوانێت تا دەستپێکی وەرزی داهاتوو بخایەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button