ئیسپانیاگرنگترین

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ریال مەدرید پەلکێشی دادگای مەدرید کرا

'دەبێ ریال مەدرید هەنگاوی جیدی بنێت'

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە تووندی بەرگری لە خۆی دەکات و رەتیدەکاتەوە، دەنگ بەرزی کۆنسێرتەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ رێساکانی شارەوانی مەدرید پێشێل بکات.

خۆسێ ئانخێل سانچێز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ریال مەدرید دوێنێ سێشەممە لە دادگا ئامادەبوو، دوای ئەوەی دانیشتوانی دەوروبەری بێرنابیۆ، سکاڵایەکی فەرمییان لە دژی ریال مەدرید بەرزکردەوە، بەهۆی بەرزی دەنگی کۆنسێرتەکان، بە تایبەت دوای کۆنسێرتەکانی تایلەر سویفت و راپەری ئەرجەنتینی ‘دووکی’.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ریال مەدرید بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە دادگا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە. سانچێز جەختیکردەوە، ریال مەدرید لە ژاوەژاوی کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکان بەرپرس نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتە ئەستۆی رێکخەرانی کۆنسێرتەکان.

گروپێک بە ناوی ‘کۆمەڵەی گەڕەکی زیانپێکەوتووانی بێرنابیۆ’ سکاڵای لە نووسینگەی داواکاری گشتی مەدرید تۆمارکردووە. کۆمەڵەکە فشارێکی زۆریان لەسەر یانەکە دروستکردووە، چونکە بە ژاوەژاو و دەنگ بەرزی کۆنسێرتەکان بێزاربوون.

لە سەرەتای ئەمساڵ، ریال مەدرید روونیکردەوە، لە مانگی نیسان/ئەپریل تاوەکو دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە 21 کۆنسێرت لە بێرنابیۆ بەڕێوەدەچن، چونکە ئەمە پلانێکی سەرەکی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی بێرنابیۆ بوو.

سکاڵایەکی دیکەی کۆمەڵەکە بریتییە؛ ریال مەدرید رێساکانی ژاوەژاوی شارەوانی مەدریدی پێشلێلکردووە و دەنگی کۆنسێرتەکان زۆر بەرزە، جیا لەمەش ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە لە دەرەوەی بێرنابیۆ ‘میز’-یان دەکرد و لە هەندێ شوێنی دیکەش ‘دەڕشانەوە’.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، 11 رێکخەری کۆنسێرتەکانی بێرنابیۆ بەهۆی پێشێلکردنی ئاستی ژاوەژاو سزادران. کۆی گشتی سزاکان گەیشتووەتە 801 هەزار یۆرۆ.

لە کۆتایی دانیشتنی دادگاییەکە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ریال مەدرید دووپاتیکردەوە، لەگەڵ رێکخەرانی کۆنسێرتەکان هەموو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاو دەدەن و کار لەسەر دابینکردنی کەرەستەی زیاتری رێگریکردن لە چوونە دەرەوەی دەنگ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button