ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەری چاوەڕوانکراوی مانچێستەر یونایتد: تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتاییم نەداوە

''دەبێ چاوەڕێ بین''

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم، راهێنەری سپۆڕتینگ لیسبۆن دوووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد نەداوە.

لەدوای دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ، بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانییان بۆ دەستنیشانکردنی ئامۆریم وەکو شوێنگرەوەی تێن هاخ دەستپێکرد.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سپۆڕتینگ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا روونیکردەوە

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئامۆریم کە 10 ملیۆن یۆرییە، خەرج بکات.

شەوی رابردوو سپۆڕتینگ لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی پۆرتوگال لە ناسیۆنالی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی، لە دوای یارییەکە ئامۆریم گوتی

بەیاننامەی یانەکەمان، هەموو شتێکی تێدایە. مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەم دابین بکات، کاتێک شتەکە زیاتر روون دەبێتەوە، دێمەوە ئێرە و بڕیارەکەتان پێدەگەیەنم. چونکە خۆپم بڕیاری کۆتایی دەدەم.

ئەو کارە دەکەم کە پێم خۆشە، بە درێژایی کاروانەکەم وەکو یاریزان و راهێنەر، هەر ئەوەم کردووە. تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکم نەداوە.

لە پرێس کۆنفڕانسەکەدا، رۆژنامەنووسێک پرسیارێکی کرد، ئایا راهێنەرایەتی سپۆڕتینگ لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئێستێرلا لە خولی پۆرتوگالی دەکەیت؟

ناتوانم بەڵێنی هیچ شتێک بدەم. با بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات.

مانچێستەر یونایتد راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

روود ڤان نیستێلڕۆی بە شێوەیەکی کاتی ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەری پێسپێردراوە، ئەمڕۆ سەرپەرشتی مان یونایتد لە بەرامبەر لێستەر سیتی لە جامی کاراباو دەکات.

ئامۆریم لە ساڵی 2020 لە سپۆڕتینگ براگاوە پەیوەندی بە لیسبۆنەوە کرد. نازناوەکانی خولی پۆرتوگالی، جامی پۆرتوگالی بەدەستهێناوە.

لە هاوینی رابردوودا، یەکێکبوو لە بەربژێرانی شوێنگرتنەوەی یورگن کڵۆپ لە لیڤەرپوول، بەڵام لە کۆتاییدا ئارنە سڵۆت شوێنیگرتەوە.

جیا لە لیڤەرپوول، ئامۆریم لە لەندەن لەگەڵ بەرپرسانی وێستهام یونایتد کۆبووەوە، تاوەکو ببێتە شوێنگرەوەی دەیڤد مۆیس، بەڵام لەسەر وردەکارییەکان نەگەیشتنە رێککەوتن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button