یاریگا –
كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودی پاڵپشتی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكات.
بەشێوەیەكی فەرمی رۆدری ئیسپانی و ئەستێرەی مانچێستەر سیتی توانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2024بباتەوە و كێبڕكێكە لە ڤینیسیۆس بباتەوە.
😢 “VINICIUS ESTÁ TRISTE”.
🚨 EXCLUSIVA MUNDIAL: @Benzema, con @EduAguirre7 en @elchiringuitotv 🚨 pic.twitter.com/LtoNbnPBoQ
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) October 30, 2024
لە لێدوانێكیدا كە بەرنامەی ئێل چێرینگویتۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە كەریم بێنزێما گوتی:
بە بڕوای من هیچ یاریزانێك هێندەی ڤینیسیۆس جونیۆر شایستەی بردنەوەی باڵۆن دۆر نەبوو.
پەیوەندیم بە ڤینیەوە كرد و ئەو دڵتەنگ بوو، ئەمە شتێكی ئاساییە، چونكە كاتێك هەمووان دەبینن كە تۆ خەڵاتی باڵۆن دۆرت بردووەتەوە، لە كۆتاییدا پێش چەند كاتژمێرێك پێت بڵێن كە نەتبردووەتەوە شتێكی قورسە، لە رووی دەروونییەوە سەختە، بەڵام پێموایە ئەو لاوێكی زۆر باشە و بەردەوام دەبێت و رۆژێك دەیباتەوە.
هیچ شتێكم بەرامبەر رۆدری نییە، ئەو یاریزانێكی باشە، بەڵام كاتێك دادەنیشم نابینم رۆدری كارێك بكات كە سەرسامم بكات، بەڵام ڤینی زیاتر لە جارێك ئەو كارەی كردووە، بۆیە كەمێك جێگای داخە چونكە شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بوو.
پێشتر و لە ساڵی 2022 كەریم بێنزێما توانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە.