ئاسیاجامی ئاسیا 2023سعوودیەگرنگترین

باشترینه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا دیاریكران

Yariga App

یاریگا –

ئه‌مرۆ لە ئاهەنگی ساڵانەی خەڵاتەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا كه‌ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور به‌رێوه‌چوو باشترینه‌كانی ئاسیا دیاریكران.

ئەکرەم عەفیف، هێرشبەری قەتەری و یانه‌ی سه‌د، بۆ دووەمجار لە ژیانی وەرزشیدا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای بەدەستهێنا.


ئەم خەڵاتە دووەم خەڵاتە بۆ عەفیف لە دوای ساڵی 2019، کاتێک بۆ یەکەمجار خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر هه‌بوو بوونه‌ پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا.

عه‌فیفی27 ساڵ، بووە سێیەم یاریزان کە دووجار خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە، دوای هیدێتۆشی ناکاتای ژاپۆنی (1997، 1998) و سێرڤەری ئۆزبەکستانی له‌ ساڵانی (2008، 2011).

هه‌روه‌ها سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی تۆتێنهام و هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، بۆ چوارەم جار خەڵاتی باشترین یاریزانی پیشەگەری بەدەستهێنا.


هیچ یاریزانێکی دیكه‌ لە جارێک زیاتر خەڵاتە بەدەست نەهێناوە جگە لە سۆن کە لە ساڵانی 2015 و 2017 و 2019 و 2023 خەڵاته‌كه‌ی بردووته‌وه‌.

ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڵاویکردەوە، هێرشبەرە کۆرییەکە بووە شەشەم یاریزان کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا توانیویەتی 150 گۆڵ لەگەڵ تۆتێنهام تۆمار بکات.


هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە خەڵاتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیای پێدرا، كه‌ ووڵاته‌كه‌ رۆلێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌به‌ره‌و پێشچوونی تۆپی پێی ئاسیا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی تۆپی پێ كیشوه‌ره‌كه‌ هه‌بووه‌.

ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا رایگه‌یاندووه‌، فیدراسیۆنی سعودیە بۆ ئەمساڵ شایستەی ئەو خەڵاتە بووە، بەهۆی رۆڵی گرنگی لە پاڵپشتیکردنی خێزانی تۆپی پێی ئاسیا.

هه‌ریه‌كه‌ لە یویچی هاتانۆ وعەبدوڵڵا ساڵحی و ئیبراهیم یوسف خەڵاتی تایبەتی ناوبژیوانانی ئاسیایان پێبه‌خشرا ئه‌مه‌ش  بەهۆی ئه‌و ئاستە به‌رزه‌ی له‌ به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كان نیشانیانداوه‌.


گۆ ئیوای ژاپۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ژێر 23 ساڵانی ژاپۆن، خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری ئاسیای بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێنا.


ئیوا سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ بردنەوەی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان و لە یاریی کۆتاییدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئۆزبەکستانی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button