ئیسپانیائینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

دیوی دووەمی رۆدری؛ بەهیچ شێوەیەک سۆشیاڵ میدیا بەکار ناهێنێت و تاتۆ ناکات و ستایلی قژی ناگۆڕێت

دیوی دووەمی ژیانی رۆدری

Yariga App

یارگا –

رۆدری براوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ لە ژیانی تایبەتی خۆی تەواو جیاواز و نامۆ دەژی، بەهیچ شێوەیەک سۆشیاڵ میدیا بەکار ناهێنێت و تاتۆ ناکات و ستایلی قژی ناگۆڕێت.

رۆدری (28 ساڵان) یەکێکە لەو یاریزانە بەناوبانگە دەگمەنانەی بەهیچ شێوەیەک سۆشیاڵ میدیا بەکار ناهێنێت و لە هیچ پلاتفۆڕمێک هەژماری نەکردووەتەوە، هیچ تاتۆیەکی لەسەر جەستەی نا نەخشێنێت، ستایلی قژی هەر بە یەک شێوازە و ستایلی جیاوازی قژی ناگۆڕێت، ئۆتۆمبێڵی گرانبەها ناکڕێت و نایەوێت ببێتە جێگای سەرنجی خەڵکی.

Image

رۆدری بووە یەکەم ناوەڕاستکاری چەق لە مێژوودا بتوانێت خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، لەوەتەی ساڵی 1960 بووە یەکەم یاریزانی ئیسپانی تۆپی زێڕین بەدەست بهێنێت، بووە یەکەم یاریزانی مانچێستەر سیتی لە مێژوودا خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بباتەوە.

رۆدردی سەبارەت بە هۆکاری بەکار نەهێنانی سۆشیاڵ میدیا لە پۆدکاستێکی بی بی سیدا دەڵێت:

سەرەتا ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە بڕیارێکە زۆر زۆر زوو داومە” یاریزانە ئیسپانییەکە ئاشکرای کرد. “ئاسایی نەبوو منداڵێکی هاوتەمەنی من ئەو کەسایەتییەی هەبێت بڵێت نەخێر، چونکە بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو کارە دەکەیت کە منداڵەکانی هاوتەمەنت دەیکەن.

لەبیرمە سەرەتای تەمەنی لاویم بوو ئەم پلاتفۆرمانە دەستیان پێکرد، بەخۆم گوت نا پێویستم بەم شتە نییە، هاوڕێکانمم هەیە، ئەمەم ناوێت، دەچمە پارک، لەگەڵیان لە گوند یان هەر شوێنێکیتر کات بەسەر دەبەم.

Image

ناوەڕاستکارە قۆزەکەی مانچێستەر سیتی دەشڵێت:

پێویست ناکات هاوڕێی نوێ لە ئینستاگرامدا بدۆزمەوە’. وە شتێکە کە لە سەرەتاوە وتم نەخێر و تا کۆتایی ئەو بەڵێنەم جێ بەجێ دەکەم. بۆ من ئاسان بوو نەمبێت چونکە هەرگیز بەکارم نەهێناوە. لە راستیدا پێویستم بەم شتانە نییە’. وە بۆ ئەمە بەڕاستی بڕیارەکەم بەرز دەنرخێنم، ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە حەزم لێیە ژیانێکی سادە بژیم لە ژیانێکی راستەقینەدا. بۆ من پەیوەندییەکانی رووبەڕوو پەیوەندییە راستەقینەکانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button