ئه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی یانەکان

فیفا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان به‌ ئارسن ڤینگه‌ر راده‌سپێرێت

Yariga App

یاریگا –

دوێنێ دووشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا پۆستێکی گرنگ به‌ ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و راهێنەری پێشووی ئارسناڵ و شارەزای فیفا بدات

راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی ئارسیناڵ سەرۆکایەتیکردنی گروپێکی سەر بە فیدراسیۆنەکە ده‌كات، كار بۆ گرنگیدان بە بەرژەوەندییەکانی یاریزانان ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئەو مشتومڕەی کە له‌سه‌ر زۆری یارییه‌كان و جامی جیهانی یانه‌كان دروست بوو، كه‌ کاریگەری نەرێنی لەسەر  جەستە و دەروونی یاریزانان هەیە.

سەرەتای ئەم مانگە یەکێتی یاریزانه‌ پیشەگەرەکان و كۆمه‌ڵه‌ی خولی ئیسپانیا و یەکێتی خولەکانی ئەوروپا سکاڵایەکی هاوبەشیان دژی فیفا تۆمارکرد و فیفایان تۆمەتبارکرد بە خراپ بەکارهێنانی خشتەی یارییەکان.

لە ڕاپۆرتێکدا کە مانگی رابردوو لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی پیشەگەرەکانەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات هەندێک یاریزان تەنها 12%ی ساڵ پشوو دەدەن.


شێوازه‌ نوێیه‌كه‌ی جامی جیهانی یانەکان كه‌ بڕیاره‌  بە بەشداری 32 یانه‌ له‌ ساڵی نوێ ده‌ست پێبكات پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە نوێیەکان، ژمارەی یارییەکانی ئەم وەرزە زیادكردووه‌.

جامی جیهانی یانەکان، بە فۆرماتە نوێیه‌كه‌ی، رووبەڕووی هەڕەشەی جددی هەڵوەشاندنەوە دەبێتەوە، نەک تەنها بەهۆی ئەو رەخنانەی کە ئاراستەی خشتەی یارییەکان دەکرێت، بەڵکو بەهۆی نەبوونی ئەو کۆمپانیایانەش کە سپۆنسەری دەکەن، بەڵام فیفا بەردەوامە لە بەرگریکردن و رێکارەکانی پشتڕاستدەکاتەوە.

فیفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، ئامانج لە گروپی کار، لێکۆڵینەوەیە لە چۆنیەتی دابینکردنی كاتی گونجاو و کاریگەر بۆ یاریزانان، بە لەبەرچاوگرتن و ره‌چاوکردنی بڕیاری پزیشكی .

فیفا دووپاتیکردەوە کە گروپی کار راسپێردراوه‌ كه راپۆرتێك‌ له‌سه‌ر باری جەستەیی و دەروونی یاریزانان بە پێی دوایین لێکۆڵینەوەی زانستی پێشکەش بكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمی کار لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆدەبنەوە، بەبێ ئەوەی کارنامەکەی یان وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی داهاتوویان ڕوونبکرێته‌وه‌، لەکاتێکدا هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەرکی ڤینگەر دۆزرینه‌وه‌ی چارەسەرێک ده‌بێت بۆ دەرچوون لەو چەقبەستوویی مشتومڕانەی لەسەر رێکخستن جامی جیهانی یانەکانی 2025 دروست بووه‌.

ڤینگەر کە بەرپرسە لە پەرەپێدانی تۆپی پێی جیهانی لە فیفا، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا لە بەیاننامەیەکی رایگەیاندبوو، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە گرنگیدان بە بەرژەوەندی یاریزانان بەراورد بە دۆخی پێشووتر بەدیهاتووە.

جامی جیهانی یانەکانی 2025 لە نێوان مانگی يۆنيو تا يۆليوی 2025 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە بەشداریی 32 یانه‌ ده‌كرێت و  12 یانە ئەوروپین.

بابەتی زیاتر

Back to top button