ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئەنجامەکان ئاشکرابوون؛ رۆژنامەنووسی کامە وڵات دەنگیان بە ڤینیسیۆس جونیۆر نەداوە؟

رۆژنامەنووسی ئیسپانیا دەنگی بە رۆدری نەداوە

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی یاساکانی باڵۆن دۆر رۆژنامەنووسی 100 وڵاتی جیهان کە هەڵبژاردەکانیان لە ریزی 100 باشترین هەڵبژاردەکانی ریزبەندی فیفا دێن، مافی دەنگدانیان هەیە بۆ ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر یەکلا بکەنەوە، بەگوێرەی ئەنجامەکان رۆژنامەنووسی ئیسپانیا دەنگی یەکەمی بە ڤینیسیۆس داوە.

ئەلفرێدۆ ریلانۆ سەرنووسەری رۆژنامەی ASـی ئیسپانی وەکو نوێنەری ئیسپانیا دەنگی داوە، کە دەنگی یەکەمی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر بووە و دەنگی دووەمی بۆ رۆدری بووە، دەنگی سێێەمیشی بە جود بێڵینگهام داوە.

بەگوێرەی یاساکانی باڵۆن دۆر هەر رۆژنامەنووسێک بۆی هەیە 10 دەنگ بدات و بەگوێرەی ریزبەندییەکە خاڵەکان بەسەر یاریزانەکان دابەش دەکرێن، سەرنووسەرە مەدریدییەکە دەنگی شەشەمی بە لامین یامال داوە کە تەنیا 5 خاڵی پێدەدرێت.

یەکێکی دیکە لە ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکانی رۆژنامەنووسەکان، رۆژنامەنووسی سەلڤادۆر لەکۆی 10 دەنگەکەی هیچ دەنگێکی بە ڤینیسیۆس جونیۆر نەداوە، دەنگی یەکەمی بۆ بێڵینگهام، دەنگی دووەمی بۆ هالاند و دەنگی سێیەمی بۆ کرووس بووە.

زۆربەی رۆژنامەنووسانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتینی دەنگی یەکەمیان بۆ ڤینی نەبووە، رۆژنامەنووسی ئۆکراینا دەنگی بە رۆدری و کارڤاخال و بێڵینگهام داوە، دەنگی چوارەمی بۆ ڤینی بووە، رۆژنامەنووسی ئیتاڵیا دەنگی یەکەم و دووەم و سێیەمی بۆ رۆدری، ڤینیسیۆس و بێڵینگهام بووە، رۆژنامەنووسی ئەلبانیا دەنگی یەکەمی بۆ رۆدری بووە، دەنگی دووەم و سێیەمیشی بە لامین یامال و دانی کارڤاخال داوە، دەنگی هەشتەمی بۆ ڤینی بووە.

رۆژنامەنووسی کڕواتیا دەنگی یەکەم تا پێنجەمی بۆ رۆدری، کارڤاخال، لاوتارۆ، ڤینیسیۆس و ئێمباپێ بووە، رۆژنامەنووسی مەکسیک دەنگەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بە ڤینیسیۆس و رۆدری و بێڵینگهام داوە، رۆژنامەنووسی چینیش دەنگی یەکەمی بۆ رۆدری بووە و دەنگی دووەم و سێیەمیشی بە بێڵینگهام و ڤینی داوە.

عەبدولسەلام زەیفەلا، رۆژنامەنووسی توونسی کە مافی دەنگدانی بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ هەبوو، دەڵێت :’دەنگی یەکەمم بە رۆدری دا چونکە یاریزانێکی بێ کەموکوڕییە و رۆڵێکی کاریگەری لە بەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەبوو بۆ ئیسپانیا، لەگەڵ مانچێستەر سیتی و ئیسپانیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە بڕوای من باشترین یاریزانی ئێستای جیهانە’.

رۆژنامەنووسە توونسییەکە کە لە فەڕەنسا دەژی، رەتیدەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک فشاری لێکرابێت دەنگ بە رۆدری یان هەر بەربژێرێکی دیکە بدات و رەتیدەکاتەوە هیچ رێنماییەک کرابێت بۆ ئەوەی لە دەنگدان رەچاوی بکات.

بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک بۆ رێنماییکردن بۆ چۆنییەتی دەنگدان پەیوەندی پێوە نەکردووم، هیچ فشارێکم لەسەر نەبووە و زۆر ئازادانە دەنگی خۆم داوە، ئەوەی بڕوام پێی هەبووە ئەوم هەڵبژاردووە، هیچ ئاماژەیەکم بۆ نەهاتووە بۆ ئەوەی لە دەنگدان رەچاوی بکەم.

رۆژنامەنووسی ئیکوادۆر دەنگی یەکەمی بە تۆنی کرووس داوە، دەنگی دووەمی بۆ ڤینیسیۆس بووە و دەنگی سێیەمیشی بۆ نیکۆ ویلیامز بووە، رۆژنامەنووسی گینیای کەمەریش کە وڵاتێکی ئەفریقییە، دەنگی یەکەمی بە ڤینیسیۆس داوە، دەنگی دووەم و سێیەمیشی بە نیکۆ ویلیامز و رۆدری داوە، رۆژنامەنووسی مەغریبیش دەنگی یەکەمی بە ڤینیسیۆس داوە، دەنگی دووەمی بۆ رلدری و دەنگی سێیەمیشی بۆ بێڵینگهام بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button