یاریگا –
یاریزانەكانی ریال مەدرید پاڵپشتی ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی یەكەمی یانەكەیان دەكەن دوای ئەوەی نەیتوانی باڵۆن دۆر بباتەوە.
لە دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ ڤینیسیۆس پاڵێوراوی یەكەمی بردنەوەی تۆپە ئاڵتونیەكە بوو، بەڵام رۆدری ئەستێرەی ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی خەڵاتەكەی بردەوە.
Rodri, it’s all yours! #ballondor pic.twitter.com/OeyieiRQYe
— Ballon d’Or (@ballondor) October 28, 2024
پاڵپشتی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر:
فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی:
هیچ خەڵاتێك نییە شایستەیی بەهێزیت بێت، من تەنیا باسی كوالێتی ناو یاریگا ناكەم، بەڵكو لە دەرەوەی یاریگاش، خۆشم دەوێیت براكەم.
ئیدێر میلیتاو:
تۆ باشترینیت و كەس ناتوانێت ئەوەت لێ وەر بگرێت.
ئێدواردۆ كاماڤینگا:
تۆ پێوویستت بەوە نییە. باشترین یاریزانی جیهانیت.
ئۆرێلیەن چوامینی:
هیچ شتێك ئەوەی بەدەستتهێناوە لێت ناسەنێتەوە براكەم، هەموومان دەزانین كێ باشترە.
شەوی رابردوو رۆدری توانی بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە