جیهانگرنگترین

پەیامی بەڕازیل بۆ پاڵپشتیکردن لە ڤینیسیۆس

Yariga App

یاریگا –

پێدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر شەوێکی پڕمشتومڕی بەخۆوه بینی بەجۆرێک کە شەقامی وەرزشیی کرد بە دووبەرەوە کاتێک بەشێوەیەکی کتوپڕ راگەیاندرا کە شاندی ریاڵ مەدرید بایکۆتی مەراسیمەکە ناکەن بەهۆی ئەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر خەڵاتەکە ناباتەوە.

ئەوە هەرزوو بەڕازیلیەکانی نیگەرانکرد و هۆکارەکەشیان نەگەڕاندەوە بۆ هیچ شتێ جگە لە لەبەرچاوگرتنی رەنگ و رەگەز.

لە پاڵپشتیەکەیاندا هاتووە

هەر لەبەرئەوەی کە رەشپێستی، بۆیە دەبێ دوو هێندەی ئێستات باشبیت تا خەڵاتەکەت پێبدەن.

ڤینی وەرزی رابردوو سەرکردایەتی مەدریدی کرد لە بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ، هەربۆیە تا ئەمڕۆش پێش دەستپێکی خەڵاتەکە، وەک براوە تەماشادەکرا، بەڵام لەپڕ هەمووشت گۆڕا و رۆشناییەکان کەوتنەوە سەر رۆدری ئیسپانی لە یانەی مان سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button