یاریگا –
پێش یارییەکەی سبەی نەورۆز پەیامێک بۆ تەڵەبە دەنێرێت و دەڵێن ئامادەین بۆ دووەم سەرکەوتن.
سێ شەممە ( 20ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە یارییەکی بەهێزدا نەورۆز لە یاریگای خۆی رووبەرووی تەڵەبە دەبێتەوە، سوورپۆشەکانی سلێمانی ئەمڕۆ کۆتا مەشقی خۆیان کرد و لە پەیامێکدا نوسیویانە ئامادەین بۆ سەرکەوتنی دووەم.
نەورۆز و تەڵەبە تا ئێستا لە شەش یاریی فەرمی خولی عێراق رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە، نەورۆز یەک یاریی بردۆتەوە و تەڵەبەش لە چوار یارییدا براوە بووە و یارییەکیش یەکسان بوونە، لە یارییەکی جامی عێراقیش لە ساڵی 2020 نەورۆز بە ئەنجامی 3 _ 0 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، لە سەرجەم رووبەرووبوونەوەکان نەورۆز حەفت گۆڵی تۆمار کردووە و تەڵەبەش حەفت گۆڵی کردووە.
لە چوار یاریی رابردوودا نەورۆز پێنج خاڵی کۆکردۆتەوە لە ریزبەندی 12ـەم دێت، تەڵەبە بە دوو سەرکەوتن و بەرامبەر بوونێک و شکستێک خاوەن حەفت خاڵە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.
یارییەکەش کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ بە ناوبژیوانیەتی عەلا سالم لە یاریگا تازەکەی نەورۆز بەڕێوەدەچێت.