ئه‌ڵمانیاگرنگترین

چاڤی سیمۆنس هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هۆڵەندییەکان پێیە

''بەستەری پاژنەی پێی پچڕاوە''

Yariga App

یاریگا –

چاڤی سیمۆنس، یاریسازی لایپزیگ تاوەکو ساڵی داهاتوو دەست بەیاریکردن ناکاتەوە.

بەهۆی پچڕانی بەستەری پاژنەی پێ، یاریزانە هۆڵەندییەکە نەشتەرگەریی کردووە و پێناچێت، تاوەکو قۆناخی دووەمی ئەم وەرزە، یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکە بکاتەوە.

سیمۆنس لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو. دوای هەفتەیەک لە میونشن نەشتەرگەری کرد.

یاریزانی تەمەن 21 ساڵان، لەم وەرزەدا لە کۆی 11 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا، سێ گۆڵی کردووە و خاوەنی دوو ئەسیستە.

تاوەکو ساڵی نوێ، لایپزیگ 11 یاریی دەکات، سبەی سێشەممە لە جامی ئەڵمانیا بەرامبەر سانت پاوڵی یاریی دەکات، دواتر شەممەی داهاتوو لە بۆندسلیگا دەبێتە میوانی بۆڕووسیا دۆرتموند. تیمەکەی مارکۆ رۆز، سێ یاریی قورسی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەکانی سێڵتک، ئینتەر میلان و ئاستۆن ڤیلا هەیە.

لایپزیگ هیچ یارییەکی لە بۆندسلیگا نەدۆڕاندووە و هاوشانی بایرن میونشن پێشەنگی خوولەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button