یاریگا –
ئهو پلانه ئاشکرا دهكرێت کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید دهیهوێت لە ماوەی داهاتوودا بیگرێتەبەر سەبارەت بە فۆڕمی مۆدێلی خاوەندارێتی مێرێنگێ.
پێرێز بڕیارە لانیکەم بۆ خولێکی دیکە خۆی بۆ سهرۆكی یانهی ریال مهدرید بهربژێر بكات، ئهو پلانانهی دایناوه بۆ بەهێزکردنی پێگەی یانەکە لە رووی یاسایی و داراییەوە تهواوی بكات.
رۆژنامەنووس رامۆن ئەلڤارێز ، هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی X رایگهیاندووه، فلۆرێنتینۆ پێرێز بیر لە گۆڕینی شێوازی خاوەندارێتی یانەی ریال مەدرید دەکاتەوە، کە تیایدا یانەکە دەبێتە خاوەندارێتی زۆرینەی دامەزراوەی ریال مەدرید و ئەندامەکانیش خاوەن پشک دهبن، کۆمپانیاكان و وەبەرهێنان و خاوەندارێتی پشکی کەمینەی یانهكه دهبن.
🚨 Florentino, como ya dio pistas hace un año, medita cambiar el modelo de propiedad del Real Madrid. La Fundación pasaría a ostentar la mayoría del club y los socios serían accionistas. Podrían entrar en el futuro accionariado también empresas en minoría. Comento más detalles en… pic.twitter.com/aeUqFRuk0z
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) October 28, 2024
رۆژنامەی ئێل کۆنفیدنسیال پێشتر بڵاویکردبووهوه، پێرێز بیر لە گرنگی کۆنترۆڵکردنی یانەکە بەسەر سەرچاوە داراییەکانیدا دەکاتەوە ، هەروەها بیر لە بژاردەی پێشکەشکردنی ریال مەدرید لە بازاڕی بۆرسەدا تاوتوێی دهكات.
پێرێز لەگەڵ کۆمپانیایەکی یاسایی باسی چوونه نێو بازاڕی بۆرسەی کردووە، کە دواتر داوای رەزامەندی ئەندامانی یانهكه دەکات بۆ ئەوەی تا 49.9%ی یانەکە بۆ فرۆشتن پێشكهش بكات، لە هەمان کاتدا زۆرترین بڕە پارەی یانەکە دیاری دەکات کە بتوانێت بفرۆشرێن بۆ ئەوەی ئەندامەکان هەمیشە لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بمێننەوە .
جێگای سەرنجە پێرێز بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2000 وەک سەرۆک هەڵبژێردرا، لە ساڵی 2006 دەستی لەکارکێشایەوە، لە ساڵی 2009 بۆ یانەکە گەڕایەوە ، و لە ساڵانی 2013 و 2017 و 2021 هیچ ركابهرێكی نهبووه و پۆستی سەرۆکایەتییەکەی یانهكهی وهرگرتووتهوه.
ئەگەر فلۆرێنتینۆ پێرێز لە هەڵبژاردنی داهاتوودا كه لە ساڵی 2025 دهكرێت پۆستی سەرۆکایەتییەکەی وهربگرێتهوه، ئەوە دەبێتە خولی حەوتەم سهرۆكایهتی یانهكهی بكات.