بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ داوای گواستنەوەی ئەستێرەیەکی فەڕەنسی بۆ نەسڕ دەکات

پێشتر بۆ ماوەی یەک وەرز پێکەوە یارییان کردووە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی دەیەوێت پۆڵ پۆگبا، پەلکێشی خولی رۆشنی سعوودیە بکات.

یاریزانی نێودەوڵەتی فەڕەنسی بەهۆی وەرگرتنی ماددەی وزەبەخش، بۆ ماوەی چوار ساڵ لە یاریکردن سڕکرابوو، بەڵام دوای تانەدان لە بڕیارەکە، ماوەی سزاکەی بۆ 18 مانگ کەمکرایەوە و دەتوانێت لە مارس/ئاداری ساڵی داهاتوو، جارێکی دیکە تۆپی پێ بکاتەوە.

هەرچەندە دوا یاریی پۆگبا بۆ یوڤێنتوس بوو، بەڵام کریستیانۆ جیونتۆلی، بەڕێوەبەری وەرزشی بیانکۆنێری رەتیکردەوە، جارێکی دیکە پۆگبا یارییان بۆ بکاتەوە.

تۆڕی TuttoJuve بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ داوای لە پۆگبا کردووە، ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە نەسڕی سعوودییەوە بکات. پێشتر بۆ ماوەی وەرزێک، رۆناڵدۆ و پۆگبا بەیەکەوە لە ئۆڵدترافۆرد یارییان کردووە و پەیوەندییەکی باشیان هەیە.

یاریزانی تەمەن 31 ساڵان، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، مەشقەکانی بە فەرمی دەستپێدەکاتەوە و دوای سێ مانگ، دەگەڕێتەوە یارییکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button