یاریگا –
ڤیرجیڵ ڤان دایک، کاپتنی لیڤەرپوول پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ناکات.
ڤان دایک، لە یاریی رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر ئارسیناڵ 2-2، گۆڵێکی بۆ رێدزکرد و رۆڵێکی باڵای لە یارییەکەدا گێڕا.
لە کۆتایی ئەم وەرزە، گرێبەستی ڤان دایک لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت، ئەستێرە هۆڵەندییەکە نایەوێت، تاوەکو کۆتایی وەرز هیچ بڕیارێک لەسەر داهاتووی بدات.
کاپتنەکەی هۆڵەندا لە دوای یارییەکە قسەی بۆ سکای سپۆرتس کرد
زۆر ئارام، بزانین تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە چی روودەدات. چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرم، لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە دڵخۆشم. چێژ لە یارییەکان وەردەگرم، چونکە یارییەکی جوانە.
ڤان دایک لەبارەی ئەنجامی یارییەکە روونیکردەوە
گوێ بگرن، ئێرە شوێنێکی ئاسان نییە یاریی لێ بکەیت. تیمێکی بەهێزیان دروستکردووە و ئەرکی هەموو تیمێکی سەردانیکەریان قورس کردووە. دووجار ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەتەوە، شتێکی زۆر باشە. خاڵێکمان وەرگرت و بەردەوام دەبین.
یارییکردن لە لەندەن ئاسان نییە. هاندەران لە پشتیانن و کەشێکی ناوازە دروست دەکەن. دەبێ بۆ جەنگان ئامادەبیت، چونکە رووداوی قورس چاوەڕێت دەکات.
محەمەد سەڵاح گۆڵێکی لە یارییەکەدا کرد، ئەستێرە میسڕییەکە بەو گۆڵە ژمارەکەی لەگەڵ تۆبی فاولەر، ئەفسانەی لیڤەرپوول لە ریزبەندی گۆڵکارانی مێژوویی پرێمەرلیگ بە 163 گۆڵ یەکسانکردەوە.