ئیتاڵیاگرنگترین

مۆتا: یوڤێنتوس لە ركابەریكردن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی دوورە

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ مۆتا، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پێی وایە هێشتا تیمەكەی لە ركابەریكردن بۆ بردنەوەی نازناوی سێریا ئەی دوورە.

شەوی رابردوو ئینتەر میلان لە یاریگای سان سێرۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوسی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی سێریا ئەی.


لە دوای یارییەكە تیاگۆ مۆتا گوتی:

بەرامبەر یەكێك لە پاڵێوراوەكانی بردنەوەی نازناوەكە ئاستێكی باشمان پێشكەشكرد، ئێستا ئەوان لە پێشترن و توانای ئەوەیان هەیە تا كۆتایی ركابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەكە بكەن، هەرچەندە ئاستێكی باشمان پێشكەشكرد بەڵام پێوویستە راستگۆ بین.

درێژە بە رێگاكەمان دەدەین، پابەندی بیرۆكەكانمان و پڕۆسەی گەشەكردنمان دەبین، لە كۆتاییدا دەبینین كە توانای چیمان هەیە، راشكاوانە قسە لەسەر شتەكان دەكەم.

ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی سێریا ئەی دێت و یوڤێنتوسیش بە 17 خاڵ لە پلەی سێیەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button