ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا پاداشتی کاپتەنەکەی دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا پاداشتی رافینیا دەکاتەوە لەپای ئەو ئاستە نایابەی ئەم وەرزە پێشکەشی دەکات.

پێش دەستپێکی وەرزەکە پلەی هەڵگرتنی قۆڵبەندی کاپتنی لە بارسا یەکەم بۆ تێر شتیگن، پاشان رۆناڵد ئاراوخۆ و ئینجا دی یۆنگ و دواترینیشیان بۆ رافینیا بوو، بەڵام پێکانی ئەوانەی پێشتر دەرفەتی دا بە یاریزانە بەڕازیلیەکە ببێت بە کاپتنی یەکەم و ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرێت.

رافینیا کە دووەم وەرزێتی لەگەڵ بلاوگرانا، لەأیر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز چارەنووسی نزیکبوو لە جێهێشتنی یانەکە، بەڵام لەگەڵ هاتنی هانزی فلیک توانیویەتی خۆی وەک سوپەرستارێکی کەتەلۆنییەکان بناسێنێت. بەجۆڕێک، لە 11 یاریی خولی ئیسپانیدا 6 گۆڵ و 6 ئەسیست و، لە چامپیۆنزلیگیش لە 3 یاریدا 4 گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە.

ئەو ئاستەی ناوبراو، وای لە یانەکەی کردووە پاداشتێکی تایبەتی بداتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاسی ئیسپانی، لە بارسا بڕوایەک هەیە کە نوێکردنەوەی گرێبەستی رافینیا روودەدات. ئەوە لەکاتێکدایە گرێبەستی ئێستای تا ساڵی 2027 دەخایەنێت.

بەوەش هێرشبەرەکەی سامبا زۆر لەو ماوە زیاتر دەمێنێتەوە کە سەروەختی چاڤی هەستی بە بێهیوایی دەکرد.

بیرکردنەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی رافینیا لەلایەن یانەکەیەوە لەکاتێکدایە ئەم زستانە تەمەنی دەبێتە 28 ساڵ. تا بەسەرچوونی گرێبەستەکەشی  30 ساڵ تێدەپەڕێنێ، بەڵام ئەو ئاستەی وەک یاریزان پێشکەشی دەکات و ئەو نزیکایەتیەی لەگەڵ دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی هەیەتی هەروەها رۆڵی وەک سەرکردەیەک لەنێو یاریگا، ئەو تایبەتمەندیانەن کە وای لە یانە کەتەلۆنیەکە کردووە بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵیاندابێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button