ئیسپانیاگرنگترین

یەکەم پەیامی ڤینیسیوس دوای کلاسیکۆ

Yariga App

یاریگا-یاریزانانی ریاڵ مەدرید بێ دەنگییان هەڵبژاردووە پاش شکستە گەورەکەی کلاسیکۆ، بەڵام ئەمشەو ڤینیسیوس پەیامێکی بڵاوکردەوە بەدەر لە قسەکردن لەسەر یارییەکە.

شەوی رابردوو ریاڵ مەدرید لەشکستێکی مێژووییدا لەناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 4-0 دۆڕا بە بارسێلۆنا. تەواوی یاریزانانی مەدرید پاش ئەو یارییە هیچ لێدوانێکیان نەدا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بێدەنگن.

ڤینیسیوس لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە بۆ پشتیوانیکردنی یاریزانە رەشپێستەکانی بارسێلۆنا پاش ئەوەی دووچاری رەگەزپەرستی هاتن لە کلاسیکۆ.

ڤینی نوسیوییەتی

ئەو سوکایەتییە رەگەزپەرستیانەی دوێنێ لە بێرنابیۆ روویاندا جێگەی داخن. هیچ جێگەیەک بۆ ئەو تاوانبارانە نین لە کۆمەڵگەی ئێمە و پشتیوانی تەواوی یاماڵ، ئانسو و رافینها دەکەم. دڵنیام مەدرید و پۆلیس هەموو شتێک دەکەن بۆ دۆزینەوەیان و سزادانیان.

هاوکات لێدوانەکەی ڤینیسیوس دوای ئەوە هات، ریاڵ مەدرید و لالیگا بەیاننامەی فەرمی خۆیان لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ئیدانەی رووداوەکانیان کرد.

ئەستێرەکەی مەدرید  سبەی دووشەممە بەڕێدەکەوێت بۆ بۆنەی باڵۆن دۆر و چاوەڕواندەکرێت ئەو خەڵاتە بباتەوە و ئەنجامی یارییەکەش لە یاد بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button