ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا بە توندی لەسەر سووکایەتیپێکردن بە یاریزانانی بارسێلۆنا هاتەدەنگ

بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لالیگا بە توندترین شێوە رووداوەکانی شەوی رابردووی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرکۆنە دەکات.

لە یاریی کلاسیکۆی شەوی رابردوودا، هاندەرانی ریال مەدرید لە خوولەکی 77دا، وشەی رەگەزپەرستی تووندیان ئاڕاستەی یامال کردووە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەی لالیگای ئیسپانیا.

هاندەرانی ریال مەدرید لە ساتی ئاهەنگگێڕانی یامال بە گۆڵی سێیەم، بە تووندی هێرشیانکردووەتە سەر و پێیان گووتوە

رەشی بوودەڵە (گەوج)، بڕۆ ترافیک ڵایتەکان دەستەسڕ بفرۆشە.

🎥 | لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هوتافی رەگەزپەرستی دژی یامال گووتراوە

لالیگا لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی

لە یاریی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا، چەند رووداوێکی رەگەزپەرستی کەوتنە بەرچاو، لالیگا دەستبەجێ راپۆرتێکی تایبەتی خۆی لەبارەی سووکایەتیپێکردن و هوتافی رەگەزپەرستانەی چەند ئامادەبووێکی یارییەکەی گەیاندە پۆلیسی نیشتمانی لە مەدرید، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی داواکاری گشتی و داواکاری گشتی یەکەی تاوان و جیاکاری نەژادی.

لالیگا بە توندترین شێوە رووداوەکانی بێرنابیۆ سەرکۆنە دەکات و پابەندین بە ریشەکێشکردنی هەموو هەڵسوکەوتێکی لەمشێوەیە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگاکان. بە هیچ شێوەیەک شوێن بۆ رەگەزپەرستی لە وەرزشدا نییە.

پێشتر ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیکردەوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە و ناسنامەی تاوانکاران دەستنیشان دەکرێت

یانەی ریال مەدرید بە توندی سەرکۆنەی هەر هەڵسوکەوتێکی رەگەزپەرستی و رق و کینە لە تۆپی پێ دەکات. زۆر لە سووکایەتی پێکردنی بەشێک لە هاندەران نیگەرانین.

ریال مەدرید لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە، تاوەکو ناسنامەی بکەرانی ئەم سووکایەتیپێکردنە نیگەرانکەرە دەستنیشان بکرێت، تاوەکو رێکاری تەمبێکاری و یاسایی پێویست بگیرێتەبەر.

ریال مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوكردەوە

لە چەند ساڵی رابردوودا، رەگەزپەرشتی لە یاریگاکانی ئیسپانیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ڤینیسیۆس جونیۆر، قوربانی گەورەی رەگەزپەرستییە و چەندین هاندەریش لەسەر ئاڕاستەکردنی وشەی رەگەزپەرستی دەستگیرکراون.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی شەش خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button