ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی هۆکاری تووڕەبوونی لە فلیک و دەستەی راهێنەرانی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی هۆکاری تووڕەبوونی لە هانزی فلیک و دەستەی راهێنەرانی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات، کە لەکاتی یاریی کلاسیکۆ دەمەقاڵی لە نێوانیان روویدا.

کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی دوای دۆڕانەکەیان لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا لەبارەی هۆکاری دروستبوونی دەمەقاڵییەکەی لەگەڵ هانزی فلیک و یاریدەدەرەکانی گوتی :’هۆکاری دەمەقاڵی و گرژییەکانم لەگەڵ دەستەی راهێنەرانی بارسێلۆنا یاریدەدەرێکی فلیک بوو، یاریدەدەرەکەی فلیک بە جوانی هەڵسوکەوتی نەکرد’.

هەروەها گوتیشی :’کاتێک گۆڵێکیان کرد هاتە بەردەم کورسی یەدەکی ئێمە و ئاهەنگی دەگێڕا، بەڵام فلیک لەگەڵم هاوڕابوو کە هەڵسوکەوتەکەی جوان نەبووە و کارێکی هەڵەی کردووە، هاتبووە بەردەم ئێمە ئاهەنگی دەگێڕا’.

لە خولەکەکانی کۆتایی یاریی کلاسیکۆ، کاتێک بارسێلۆنا گۆڵی چوارەمی کرد، ئەنچیلۆتی تووڕەبوو، رەخنەی لە فلیک و یاریدەدەرەکانی گرت، بەڵام دواتر راهێنەرەکەی بارسا داوای لێبوردنی لە ئەنچیلۆتی کرد.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button