سعوودیە

تەندروستی هاوژینەکەی کریستیانۆ تێک دەچێت

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی نەخۆشی جۆرجینا رۆدریگێز و خەواندنی لە نەخۆشخانە، لە یاری هەفتەی رابردووی نەسڕدا ئامادەنەبوو.

هەینی رابردوو نەسر لە رکابەرییەکانی خولی سعودیە بەرامبەر یانەی خلود یاریی کرد و دوای 90 خولەک هەردوو یانە بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون، بەڵام ئامادەنەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم یارییەدا بوو بە جێگەی پرسیار.

دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە، ستیفانۆ پیۆلی، لە وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە رۆژنامەنووسان سەبارەت بە هۆکاری ئامادەنەبوونی ئەم ئەستێرە پورتوگالییە لەم یارییەدا، جەختی لەوە کردەوە کە بە تەواوی ئاگاداری بارودۆخی یاریزانەکانیەتی، بەڵام ئەو تەتیکردەوە روونکردنەوەی زیاتر بدات.

دواتر جۆرجینا رۆدریگێز، هاوسەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرایکرد، بەهۆی هەوکردنی سییەکانی بۆ ماوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە بووە و دوێنێ دەرچووە، بەڵام هێشتا بارودۆخی نەگەیشتووەتە سەقامگیری پێویست و پێویستی بە پشوودانی زیاتر لە ماڵەوە هەیە.

رۆژنامەی سانی بەریتانی بڵاویکردەوە، جۆرجینا رۆدریگێز لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانی لە ریاز خەوێندراوە و پێدەچێت ئەمە هۆکاری ئامادەنەبوونی ئەم یاریزانە بووبێت لە یارییەکەی نەسر بەرامبەر خلوود، و ئەویش پێی باشتر بوو لەم دۆخەدا لەلای هاوژینەکەی بمێنێتەوە.

جۆرجینا لە ستۆرییەکی ئینستاگرامی نووسی:

 بەهۆی هەوکردنی سییەکانمەوە چوار رۆژ لە نەخۆشخانە بووم، دواجار گەڕامەوە ماڵەوە!. ئێستا باشترم، بەڵام هێشتا لە ماڵەوە لەگەڵ خێزانەکەمدا بە پرۆسەی چارەسەرکردندا تێدەپەڕم. سوپاسی هەموو ستاف و پزیشک و پەرستار و هەموو ئەو کەسانە دەکەم لە نەخۆسخانە ئاگادارم بوون، ئەوان بە باشترین شێوە ئاگادارم بوون و منیش سوپاسگوزارم بۆ ئەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button